له چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانیدا، فلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ڕووسیا، گاڵته له‌گه‌ڵ میجین كیلی كچه ڕۆژنامه‌نووسی ئه‌مه‌ریكی ده‌كات و پێی ده‌ڵێ، ئه‌وه‌نده جوانی، ناتوانم له‌گه‌ڵت بدوێم.
ئه‌م چاوپێكه‌وتنه له په‌راوێزی دانیشتنه‌كانی كۆڕبه‌ندی سان بترسبۆرگ بوو كه به به‌شداریی زیاتر له 60 وڵات به‌ڕێوه چوو.
له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، به ته‌واوی نیشانه‌ی شه‌رم به‌سه‌ر ڕووی پوتینه‌وه دیاره، كاتێك به‌خێرهاتنیشی ده‌كات ده‌یه‌وێ شه‌رمه‌كه‌ی بشكێنێ، پێی ده‌ڵێ دوایین تویتی تۆم له تۆڕی تویته‌ر بینی، میجین به‌په‌له وه‌ڵامی ده‌داته‌وه: ئایا تۆ هه‌ژمارت له تویته‌ر هه‌یه؟
له لای ئه‌مه‌ریكییه‌كان، سه‌رۆكی ڕووسیا به كه‌سێكی كاریزمایی به‌هێز ناسراوه و تا ئێسته چه‌ندان توێژینه‌وه له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیی ئه‌و سه‌رۆكه كراوه، هه‌ر بۆیه له دوای ئه‌م چاوپێكه‌وتنه، میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا به سه‌رنجه‌وه ئه‌و شه‌رمه‌یان وه‌رگرت، چونكه لایه‌نێكی تر بوو له كه‌سایه‌تیی پوتین تا ئێسته هیچیان له‌باره‌وه نه‌زانیبوو.