له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی دوبه‌ی مۆبایل له‌ جێی پاسپۆرتیشه‌


فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی دوبه‌ی به‌ تایبه‌ت و ئیمارات به‌ گشتی، ده‌یانه‌وێ هه‌موو جۆره‌ ئاسانكارییه‌ك بۆ گه‌شتیارانی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن و له‌ پێناو كه‌مترین كوشتنی كاتیان و كه‌مترین ڕۆتین، چه‌ندان ڕێگه‌یان به‌كار هێناوه‌، دوایه‌مینیان ئاسانكارییه‌ له‌ سیسته‌می مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پاسپۆرت كه‌ ناسنامه‌ی هه‌ر كه‌سێكه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی.

ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ هێشتا له‌ قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تایه‌تی و ده‌یانه‌وێ له‌ ڕێی سیسته‌مێكی ته‌كنه‌لۆجییه‌وه‌، پاسپۆرت هه‌ڵبگرن و هه‌ر له‌ ڕێی مۆبایلی گه‌شتیارانه‌وه‌، ڤیزایان بده‌نێ و مۆڵه‌تی چوونه‌ ژووره‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌یان بده‌ن. 

به‌پێی ئه‌و نوێكارییه‌، كاتێك مۆبایله‌كه‌ ده‌درێته‌ به‌ر ئامێری چاوی پشكنین، زانیارییه‌ كه‌سییه‌كانی ئه‌و گه‌شتیاره‌ ده‌چێته‌ سه‌ر كۆمپیوته‌ری فه‌رمانبه‌ره‌كه‌وه‌ و به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێ و ڤیزاكه‌ی پێ ده‌درێ.

ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ پێویستی به‌وه‌یه‌ گه‌شتیار ئه‌پڵیكه‌یشنی "GDRID" له‌ مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌كه‌یدا دانابێ و له‌وێوه‌ فۆڕمی زانیارییه‌كانی وڵاتی ئیمارات بۆ وه‌رگرتنی ڤیزا گه‌ره‌كێتی، هه‌ر له‌ ناو فڕۆكه‌دا پڕ بكاته‌وه‌، ئیتر كه‌ دابه‌زی، پێویست به‌ پێدانی پاسپۆرت ناكات، مۆبایله‌كه‌ی هه‌موو شتێكه‌.

ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌ پاسكۆد و ته‌واوی زانیارییه‌كانی پاسپۆرته‌كه‌ی له‌سه‌ره‌ و له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئیماراته‌وه‌ ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر وه‌رگیراوه‌، باشییه‌كه‌شی له‌وه‌دایه‌ هه‌ر گه‌شتیارێك پێشتر سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كردبێت، یه‌كسه‌ر به‌ڕێ ده‌كرێ و دوا ناخرێ.

سه‌رچاوه‌/ ئه‌لعه‌ربییه‌



وشە - كوردۆ شابان


AM:11:14:11/06/2017




ئه‌م بابه‌ته 696 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌