كۆمپانیای سامسۆنگی كۆری ئاماده‌یی ده‌ربڕی به به‌رهه‌مهێنانی 80 ملیۆن شاشه‌ی OLED له‌وه‌ی خۆی به‌كاری ده‌هێنێ بۆ كۆمپانیای ئه‌پڵ، چونكه بڕیاریان داوه ئه‌وانیش له ئایفۆن 8 هه‌مان جۆر شاشه به‌كار بهێنن.
ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه سامسۆنگ شاشه بۆ ئایفۆن دروست ده‌كات، پێشتریش له ئایفۆن 7 ئێس به هه‌مان شێوه كۆمپانیا ئه‌پڵ په‌نای بۆ سامسۆنگ برد و ته‌واوی شاشه‌كانی بۆ به‌رهه‌م هێنا، هه‌ر بۆیه هه‌موو سه‌ركه‌وتنێكی ئه‌پڵ به‌شێكی بۆ سامسۆنگ ده‌گه‌ڕێته‌وه و به‌م شێوه‌یه به‌رهه‌مه‌كانی خۆشی شكست بهێنێ هه‌ر ده‌توانێ بگات به قازانجێكی زۆر.
كۆمپانیای ئه‌پڵ داوای له سامسۆنگ كردووه، له ماوه‌ی شه‌ش مانگی داهاتوودا، نیوه‌ی كاتی به‌رهمهێنانی بۆ ئه‌وان خه‌رج بكات بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات به‌رهه‌مه‌كه‌یان پێ بگات، ئه‌مه‌ش به‌پێی گرێبه‌ستێكی پێشتر بوو، دوای ئه‌وه‌ی توانیان كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌ك چاره بكه‌ن.
شاشه‌ی OLED كه كۆمپانیا كۆرییه‌كه پێی ناسراوه، به ته‌نكی و به‌رزیی كوالیتییه‌كه‌ی ناسراوه، هه‌ر بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌كرێ كۆمپانیاكانی تری وه‌ك گووگڵیش په‌نای بۆ ببنه‌ن.
نرخی ته‌واوی ئه‌و شاشانه‌ی كه ئه‌پڵ له سامسۆنگی كڕیوه ده‌گاته چوار ملیار و 350 ملیۆن دۆلار.