ئاودی A8 هەمووانی شۆك كردووە

:: AM:10:21:15/06/2017 ‌

كۆمپانیای "ئاودی" ئەڵمانی، نەوەیەكی نوێی ئۆتۆمبێلە پێشكەوتووەكان لە مانگی داهاتوو دەخاتە بازاڕەكانەوە و بەر لەوەش گرتەیەكی ڤیدیۆیی ئەو ئۆتۆمبێلە نوێیەی بڵاو كردەوە كە تێیدا دەردەكەوێ، تایبەتمەندی پاركینگی ئۆتۆمبێلەكە بێ شوفێر و خۆكارانە لەلایەن ئۆتۆمبێلەكەوە ئەنجام دەدرێ، ئەمەش شوفێرانی شۆك كردووە و چاوەڕوانی بڵاوبوونەوەی دەكەن.

ئەو ئۆتۆمبێلە لە نەوەی سێیەمی تەكنەلۆجیا و تایبەتمەندییە پێشكەوتووەكانە كە كۆمپانیای "ئاودی" لە ئۆتۆمبێلەكانی دەیخاتە خزمەتەوە و بەگوێرەی ئەو ڤیدیۆیەی كۆمپانیاكە بڵاوی كردووەتەوە، خۆكارانە و بێ هیچ پێویستبوونی شوفێر، ئۆتۆمبێلەكە خۆی ڕاستەوخۆ پاركینگی خۆی دەكات و دەوەستێت.

بۆ پاركینگی ئاودی8 پێویستت تەنیا بە پەنجە داگرتن دەبێ بەسەر دوگمەیەكی كۆنتڕۆڵی هەڵكردن و كردنەوەی دەرگەی ئۆتۆمبێلەكە كە ئێستە زۆربەی ئۆتۆمبێلەكان هەیانە، بەڵام هی ئاودی هەشت تایبەتمەندی زیاتر بە ئەلیكترۆنی كراوە و لەسەر كۆنتڕۆڵەكە جێگەی كراوەتەوە، یەكێك لەو تایبەتمەندییانەش دووگمەیەكە بە داگرتنی ئۆتۆمبێلە خۆكارانە پاركینگی خۆی دەكات.

جیا لەو بەرهەمە ناوازەیەش كە بڕیارە ئاودی لە ڕۆژی 11ی تەمووز/یۆلیۆ بیخاتە ڕوو، ئەو كۆمپانیایە ئاشكرای كرد، لە داهاتوویەكی نزیكدا ئۆتۆمبێلێكی خۆكار و بێ شوفێری ئەلیكترۆنی لە ویلایەتی نیویۆركی ئەمەریكا تاقی دەكاتەوە.

سەرچاوە/الاخباریە.






وشە - باز ئه‌حمه‌د