گووگڵ "سی دی"یەك بەرهەم دێنێت

:: AM:09:24:19/06/2017 ‌

كۆمپانیای گووگڵ خەریكی تەواوكردن و خستنەڕووی بەرنامەی "Backup and Sync"ی نوێیە كە تێیدا خزمەتگوزاریی "سی دی گووگڵ" زیاد كراوە و هەموو ئەو شتانەی لە نێو كۆمپیوتەرەكانتاندایە، دەتوانن وێنەیەكی بخەنە نێو ئەو سیدییەی كە لە نێو ئەو بەرنامە هەیە، بۆ هەمیشە و بە تەواوی بۆتان دەپارێزێت.

شارەزایان دەڵێن، بەرنامەكە بەكارهێنان و خەزنكردنی زانیاری لە سیدیی گووگڵی ئەلیكترۆنی "گووگڵ درایڤ" كارێكی ئاسانە، بێجگەلە گۆڕانكارییەكان، دەتوانن بە تاكە فۆلدەرێك هەموو زانیارییەكانتان لە نێو كۆمپیوتەرەوە بگوزانەوە بۆ نێو بەرنامەكە و دوای ئەوە كۆمپیوتەرەكانتان هەرچییەكیشی لێ بێ كێشە و گرفتتان بۆ دروست نابێ.

دەتوانن فایلەكانتان وەك وێنەیەكی سی دی ئاسایی لە بەرنامەكە خەزن بكەن، هەركات و لە هەر شوێنێك پێویستتان بوو دەتوانن تەنیا بە كلیكێك بیكەن بە سیدییەكی ئاسایی، جگەلەوەش تایبەتمەندی زۆرتر و كاری زیاتر ئێستە لەو بەرنامەیە دەكرێ و تا پێشكەوتووتر و بەهێزتری بكەن.

ئێستە خزمەتگوزاری گووگڵ درایڤ بڕێكی كەمی خەزنكردن بە بەكارهێنەرانی دەدات بۆ خەزنكردنی فایلە جۆراوجۆرەكانیان، لە ڤێرژنی نوێی ئەو بەرنامەیە تا ڕادەیەك كێشەی كەمی ڕووبەڕی خەزنكردن لە نێو گووگڵ درایڤ چارەسەر دەبێ.

سەرچاوە/RT.



وشە - باز ئه‌حمه‌د