تەلەڤزیۆنێك بە نیو ملیۆن دۆلار

:: AM:09:42:19/06/2017 ‌

كۆمپانیای C Seed گەورەترین تەلەڤزیۆنی بە كوالێتی 4K و بە قەبارەی 262 بۆسە كە دەكاتە 6.5 مەتر خستە ڕوو، نرخەكەیشی نیو ملیۆن دۆلاری ئەمەریكی دەبێت.

گۆڤاری "The Verge"ی زانیاری و هەواڵی لەسەر تەلەڤزیۆنەكە بڵاو كردووەتەوە و ئاماژەی داوە، تەلەڤزیۆنەكە 10 بڵندگۆی گەورەی دەنگی تێدا دانراوە و بەشێوەیەكی ئەندازەی و زۆر پێشكەوتوو سیستەمی دەنگییەكەی ڕێكخراوە، هاوكات بە ڕووپۆشێكی تایبەتیش داپۆشراوە كە لە شوخت دەیپارێزێت.

كۆمپانیاكە ئاماژەی داوە كە بە دانانی ئەو تەلەڤزیۆنە لە ماڵەكانتان، ئیتر پێویست ناكات بچنە سینەما، بەڵكو ماڵەوەتان شاشەیەكی تەلەڤزیۆی پێشكەوتووتر لە سینەما مۆدێرنەكانی تێدا دەبێت.

نرخی ئەو تەلەڤزیۆنە 540 هەزار دۆلاری ئەمەریكی دەبێ و كێشەكەی 800 كیلۆگرام دەبێ و بڕیارە لە مانگی ڕابردوو تەلەڤزیۆنەكە بخرێتە بازاڕەكانەوە، پێشبینی دەكرێ سەرمایەداران بە تامەزرۆیییەوە چاوەڕێی بڵاوكردنەوەی ئەو جۆرە تەلەڤزیۆنە تایبەتە بكەن.

پێشتر كۆمپانیای شارپ تەلەڤزیۆنێكی بە كوالێتی 8K خستە ڕوو كە لە هەر بۆسەیەكی قەبارەكەیدا هەزار و 8 پیكسل پێشان دەدا و ڕووبەڕەكەی 7680*4320 پیكسل دەبێ، لە مانگی تشرینی یەكەم/ئۆكتۆبەری ڕابردوو خستییە بازاڕەكانەوە.

سەرچاوە/RT.



وشە - باز ئه‌حمه‌د