عه‌لی به‌درخان ده‌رهێنه‌ری ناسراوی میسڕیی به ڕه‌گه‌ز كورد، خه‌ڵاتی "نیل"ی وه‌رگرت كه باَڵاترین خه‌ڵاتی هونه‌رییه له وڵاتی عه‌ره‌بی و یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین خه‌ڵاته عه‌ره‌بییه‌كان له بواری ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا.
به‌درخان (71 ساڵ)، ئه‌م خه‌ڵاته‌ی دوای ده‌نگدانێكی ناو ئه‌نجوومه‌نی باڵای ڕۆشنبیری پێ درا كه زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رهێنه‌ره شایسته‌ترینه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نیل.
عه‌لی به‌درخان كوڕی ئه‌حمه‌د به‌درخانه كه ئه‌ویش ده‌رهێنه‌رێكی سینه‌مایی گه‌وره‌ی میسڕ بووه، خانه‌واده‌یه‌كی ناسراوی ئه‌و وڵاته‌ن و توانیویانه خزمه‌تێكی زۆر به سینه‌ماكه‌ی بكه‌ن، عه‌لی ساڵی 1967 له په‌یمانگه‌ی باڵای سینه‌مای میسڕ خوێندنی ته‌واو كردووه، چه‌ند فیلمێكی ناسراوی هه‌یه كه له دیرۆكی هونه‌ری ئه‌و وڵاته ده‌مێننه‌وه، وه‌ك: الحب الژی كان، الكرنك، الجوع و شفیقه ومتولی. هاوسه‌ری پێشووی سوعاد حوسنی ئه‌كته‌ری ناسراوی عه‌ره‌ب بووه.
فێستیڤاڵی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی "نیل" پێشتر ناوی "خه‌ڵاتی موباره‌ك" بوو، به‌ڵام دوای به‌هاری عه‌ره‌بی و ڕووخانی حوسنی موباره‌ك، ناوه‌كه‌ی له ساڵی 2011 كراوه به "خه‌ڵاتی نیل" هه‌ر وه‌رگرێكی خه‌ڵاته‌كه جگه له ناسناو، نزیكی 27 هه‌زار دۆلاریشی پێ ده‌به‌خشرێ.
عه‌لی به‌درخان بۆچی كورده؟ تاهیر پاشا به‌درخان كوردێكی باكوری كوردستان بووه، به‌رپرسێكی باڵای عوسمانییه‌كان بووه، ده‌نێردرێته میسڕ و له‌وێ ده‌بێته فه‌رمانڕه‌وای ته‌واوی وڵات، واته دوای سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یووبی، ئه‌مه دووه‌م كورده سه‌رۆكایه‌تیی میسڕ بكات. ئه‌و خانه‌واده‌یه هه‌ر له میسڕ ده‌مێننه‌وه، به‌ڵام پارێزگاری له كوردبوونی خۆیان ده‌كه‌ن و له‌وێ یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی ده‌رده‌كه‌ن به ناوی ڕۆژنامی كوردستان كه یه‌كه‌م ژماره‌ی به ڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی ده‌ناسرێ و هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان شكۆداری ده‌كه‌ن. عه‌لی به‌درخان نه‌وه‌ی ئه‌و تاهیر پاشایه‌یه: عه‌لی ئه‌حمه‌د عه‌لی شاكر خورشید تاهیر به‌گ به‌درخان.