به‌ڤیدیۆ.. كێشی 300 كگم بوو ئێسته‌ چی لێ هاتووه‌؟

:: PM:10:28:20/06/2017 ‌
زۆربوونی كێشی له‌ش كێشه‌ی سه‌ره‌كی خه‌ڵكی ئێسته‌یه‌، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر كار نه‌كردنی زۆر و زۆربوونی نه‌خۆشی و خوادرنه‌ خێراكانه‌وه‌، ئه‌م زیادبوونه‌ی كێشیش هه‌ندێكجار ئه‌وه‌نده‌ بێزاركار ده‌بێت كه‌ كه‌سه‌كه‌ هه‌وڵی خۆكوشتن ده‌دات.

كوڕێكی دانیشتووی كه‌ندا دوای ئه‌وه‌ی ته‌واو له‌ كێشی خۆی بێ هیواده‌بێت و به‌رده‌وام خۆراكی چه‌ور ده‌خوات و زۆرترین كاته‌كان له‌ ده‌ره‌وه‌ نانی خواردووه‌ تا وای لێ هاتووه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ نه‌ی توانییووه‌ به‌هۆی زۆری كێشی بێته‌ ده‌ره‌وه‌.

به‌ڵام به‌هۆی قسه‌ی هاوڕێیه‌كی بڕیار ده‌دات كێشی دابه‌زێنێت و ئێسته‌ لاواز بووه‌ و كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و پێسته‌ زیادانه‌كه‌ نازانێت چۆن نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ بكات.



وشە - محەمەد میران