به‌هۆكارێكی گه‌ردوونی مۆبایله‌كانی سه‌ر زه‌وی كێشه‌یان تێ ده‌كه‌وێ

:: AM:09:58:21/06/2017 ‌
لای هەمووان ئاشكرایە، خێرایی كاركردنی مۆبایلە زیرەكەكان و بەهێزی تەمەنی شەحنەكانیان پێوەستبوونیكی بەهێزیان هەیە بە تایبەتمەندییە پێشكەوتووەكانی مۆبایلی زیرەك، بەڵام مۆبایلەكانتان هەرچەند خێرا بن و پاترییەكانیان هەرچەند بەهێزبن و وزەی زیاتر بگرن، لە ڕۆژانی ڕابردوو بە هۆكارێكی گەردوونی و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، شەحنی مۆبایلەكانتان زووتر تەواو دەبێ و پرۆسێس كردنی فەرمانەكانیش لەلایەن مۆبایلەوە خاو دەبێتەوە.

ڕۆژنامەی "تەلەگراف"ی بەریتانی بڵاوی كردەوە، زۆرینەی ڕەهای ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان و مۆبایلە زیرەكەكان لە پێكهاتەی كانزایی و پلاستیكی دروستكراون، بۆیە دۆخی كەشوهەوا بە تەواوی دەتوانێ كاریگەرییان لەسەر دروست بكات.

ئاماژەی داوە، مۆبایلە زیرەكەكان بۆ پلەیەكی گەرمی دیاریكراو دروست دەكرێن، بۆ نموونە مۆبایلەكانی ئایفۆن لە پلەی گەرمی سفر تا 35 پلەی سیلیزی دروست دەكرێن، ئەگەر دۆخی كەشوهەوا لە 35 زیاتر بێ، ئەوا گەرما كاریگەری نەرێنی لەسەر پاتری مۆبایلەكە و پرۆسێسەری مۆبایلەكە دادەنێ و توانایان كەمتر دەكاتەوە.
ڕۆژنامەكە ئەوە بیر بەكارهێنەرانی مۆبایلە زیرەكەكان دەهێنێتەوە و دەڵێ، كاتێك زۆر كار بە مۆبایل دەكەن و زۆر بەرنامەی پێ دەكەنەوە و كاری پێ دەكەن، هەمووتان هەستتان بە گەرمبوونی مۆبایلەكە كردووە، ئەمەش یەكێكی ترە لە هۆكارە بەهێزەكان كە زۆر كاركردن دەبێتە هۆی گەرم كردنی مۆبایلەكە و سەرەنجام پلەی گەرمای نائاسایش هەمان كاریگەری لەسەر دادەنێن و دەبێتە هۆی تێكچوون و هەندێجاریش گڕتێبەربوونی.

سەرچاوە/سكای نیوز.



وشە - باز ئه‌حمه‌د