لیڤا دەبێتە ئامانجی یانەی چێڵسی

:: PM:01:30:21/06/2017 ‌

یانەی چێڵسی پاڵەوانی خولی نایابی ئینگلیزی هەوڵەكانی چڕ كردووەتەوە بۆ بەهێزكردنی تیپەكەی تا وەرزی داهاتوو پارێزگاری لە ناسناوەكەی بكات و هەروەها لە ئامانجەكەی تریشی نزیك بێتەوە كە بەدەستهێنانی ناسناوی خولی یانە پاڵەونەكانی ئەوروپایە.

رۆژنامەی (میرۆر)ی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە: ئەنتۆنیۆ كۆنتی راهێنەری یانەی چێڵسی بە بەرپرسانی یانەكەی راگەیاندووە بۆ وەرزی داهاتوو ئارەزوو دەكات گرێبەست لەگەڵ رۆبەرت لیڤاندۆفیسكی هێرشبەری پۆڵەندی و یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بكات.

كۆنتی دەیەوێ بە هێنانی لیڤا شوێنی دییگۆ كۆستای هێرشبەری یانەكەی پڕ بكاتەوە كە نزیكە بەیەكجاری یانەكەی جێبێڵێ و دووبارە بگەڕێتەوە یانەكەی پێشووی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی.

لای خۆشییەوە رۆژنامەی (بیڵد)ی ئەڵمانی سەرەڕای پشتڕاستكردنەوەی هەواڵەكە، جەختی كردەوە كە لیڤاندۆفیسكی لە ئێستادا هیچ نیازێكی نییە ریزی یانەی بایرن میونشن جێبێڵێ، هیواشی هەیە وەرزی داهاتوو لەگەڵ یانەكەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەدەست بێنێ.

جێی باسە لیڤاندۆفیسكی وەرزی رابردوو بەتۆماركردنی 30 گۆڵ ناسناوی گۆڵكاری خولی ئەڵمانیای بۆ ئۆبامیانگی هێرشبەری یانەی بڕووسیا دۆرتمۆند جێهێشت كە 31 گۆڵی هەبوو.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م