یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی، رێز له رزگاربوویه‌كی ئێزیدی ژێرده‌ستی داعش ده‌گرێت و درێسێكی تایبه‌تی یانه‌كه‌ی به‌ناوی خۆیه‌وه پێشكه‌ش ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ٢٢ حوزه‌یرانی ٢٠١٧، دكتۆر میرزا دنای كه‌سێكی نزیكی "له‌میا حاجی" كچه رزگاربووی ده‌ستی داعش به"وشه"ی راگه‌یاند، "دوێنی به شاندێكی ئێزیدییه‌كان له‌گه‌ڵ كچه رزگاربوویه‌كی ژێر ده‌ستی داعش، به سه‌ردانێك گه‌یشتینه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید و یاریگه‌كه‌ی.
له‌میا یه‌كێكه له‌و هه‌زاران كچه ئێزیدییه‌كه‌ی له هێرشه تیرۆرستییه‌كانی داعش بۆ سه‌ر شنگال و ده‌وروبه‌ری له 3ی ئاب/ئۆگستسی 2014 كه‌وتنه ده‌ست داعش و دواتر تاك تاك رزگار كرانه‌وه. به‌گوته‌ی میرزا دنای "خه‌ونی له‌میا ئه‌وه‌بوو رۆژێك سه‌ردانی باره‌گا و یاریگه‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بكات".
ئێسته كه حوكمی داعش له عێراق كۆتای پێ دێت و شه‌وی رابردوو مناره‌ی حه‌دبا و مزگه‌وتی نووری له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه ته‌قێنرایه‌وه كه دوا هێمای بوونیان بوو له مووسڵ، هێشتا سێ هه‌زار كچی ئێزیدی له ده‌ستی تیرۆرستاندا ماون و مامه‌ڵه‌ی نامرۆیییان پێوه ده‌كه‌ن.
"دوو برای له‌میا كه ئێسته له ده‌ستی داعشدان، هه‌ردووكیشیان هانده‌ری ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی بوون، بۆیه سه‌ردانه‌كه زۆر مانادار بوو بۆ له‌میا". میرزا وای گوت.
ئه‌و خزمه‌ی له‌میا ئه‌وه‌یشی روون كرده‌وه كه "دوای كۆتاهاتنی كاره‌كانی شانده‌كه، یانه‌ی ریاڵ مه‌درید وه‌ك رێزلێنان درێسێكی یانه‌كه‌یان به ناوی له‌میاوه پێشكێشی له‌میا كرد".
له‌میا حاجی رۆژی 13ی كانوونی یه‌كه/دیسێمبه‌ری 2016 له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا خه‌ڵاتی "زاخارۆف" بۆ فكر پێشكه‌شی كرا.
كاروان باعه‌درێ