گووگڵ هەلی كار بۆ بێكاران دەدۆزێتەوە

:: AM:11:11:22/06/2017 ‌

كۆمپانیای گووگڵی ئەمەریكی تایبەتمەندییەكی تری بۆ وێبگەڕی گووگڵ زیاد كرد، لە ڕێی ئەو تایبەتمەندییەوە دەتوانن بە ئاسانی هەلی كار لە شوێنە جیاجیاكان بدۆزنەوە و لە بێكاری ڕزگارتان ببێت.

ئەو هەنگاوەی گووگڵ بۆ ململانێ و كێبەركێیە لەگەڵ گەورەترین ماڵپەڕەكانی خستنەڕووی هەلی كار وەك "لینكد ئن و مانستەر و فەیسبووك". بە تەكنەلۆجیایەكی پێشكەوتووتر و بە پشتبەستن بە زیرەكی دەستكرد زۆرترین هەلی كار بۆ بێكاران دەخاتە ڕوو.

ئێستە ئەو تایبەتمەندییەی گووگڵ بە زمانی ئینگلیزی گەڕانی گووگڵ دانراوە و لە كۆمپیوتەر و مۆبایلەكانتان دەتوانن بەكاری بهێنن، ئەوەی لەسەر بەكارهێنەر پێویستە تەنیا نووسینی "هەلی كاری نزیك لە من یان هەلی كار"ە لە چوارگۆشەی نووسین بۆ گەڕان بە دوای شتێك، ڕاستەوخۆ دەیان هەزار هەلی كار كە لە تەواوی پەڕەكانی ئینتەرنێت بڵاو كراونەتەوە دەیخاتە بەردەستتان.

لە بەشی تایبەت بە هەلی كاریش دەتوانن بە شێوەیەكی وردتر سێرچ بۆ هەلی كارەكان بكەن، جۆر و شوێن و كات و بڕی پارەكەی بزانن، دوای دۆزینەوەی ئەو كارەی حەزی پێ دەكەن، دەتوانن سی ڤی و پێوەندی لەگەڵ كۆمپانیاكە ببەستن، دواتریش بگەن بەو كارەی كە ئێوە خوازیارین.

بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیك ئەو تایبەتمەندییە تازەیە پەرەی زیاتری پێ بدرێ و پێشكەوتوو تر بكرێ، ئێستە دەتوانن لە گووگڵ جۆب بەجۆرێك خۆتان تۆمار بكەن، كە لەگەڵ بوونی هەر هەلێكی كاری نزیك لە تۆ، زەنگت بۆ لێ بدات و ئاگەدارتان بكاتەوە.

سەرچاوە/سكای نیوز.



وشە - باز ئه‌حمه‌د