چۆن دەنگی خۆكارانەی ڤیدیۆكانی فەیسبووك ناهێڵی

:: AM:11:33:22/06/2017 ‌

هەموو بەكارهێنەرانی فەیسبووك لەكاتی گەڕان بە نێو پەیجەكان و پەیجی سەرەكیی فەیسبووك بێزار دەكەن كاتێك بە دوای شتێك دەگەڕێن، بەڵام هەر ڤیدیۆیەك دەربكەوێ، خۆكارانە و بێ ئەوەی كرتە لەسەر دوگمەی Play بكەن، دەكرێتەوە و بە دەنگەكانی نیگەرانتان دەكات، چونكە خواستی ئێوە لە كردنەوەی ئەو ڤیدیۆیە نییە، كەوایە بۆ ڕێگری لەو كارە چارەسەر ئاسانە و ئەو هەنگاوانەی خوارەوە بگرنەبەر.

فەیسبووك لە Setting  تایبەتمەندی كپكردن و نەهێشتنی دەنگی ڤیدیۆكانی داناوە و ئەوەی لەسەر ئێوەیە تەنیا پێویستە بچنە ئەو شوێنە و تایبەتمەندی كپكردنی و لێدانی ڤیدیۆ لە چالاكبوونەوە بۆ ناچالاكی بگۆڕن.

بۆ بەكارهێنەرانی ئایفۆن 
لە ئاپی فەیسبووك بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس دەتوانن بچنە بەشی Setting و لەوێوە بچنە بەشی Account Setting ئینجا Video and Photos هەڵبژێرن و كە ئەم بەشە دەكرێتەوە یەكێك لە بژاردنەكان نووسراوە Videos in News Feed Start with Sound لە بەرامبەری هێمای چالاككردن و ناچالاكی هەیە، خۆكارانە ئەو تایبەتمەندییە چالاكە، ئێوە دەبێ ناچالاكی بكەن و بەم شێوەیە ڕزگارتان دەبێت.

لە مۆبایلەكانی سیستەمی ئەندرۆید
بۆ ناچالاككردنی ئەو تایبەتمەندییە لەو مۆبایلانەی بە سیستەمی ئەندرۆید كار دەكەن، دەتوانن بچنە بەشی App Setting و لەوێوە بژاردەی Videos in News Feed start with sound ناچالاك بكەن، دەشتوانن لە ڕێی ناچالاككردنی Sound in the App لە هەموو ئاپەكانی نێو مۆبایلتان ئەو كێشەیە چارەسەر بكەن.

سەرچاوە/سكای نیوز.







وشە - باز ئه‌حمه‌د