كەسێكی نزیكی: مباپێ ناچێتە ریال و بەرشە بەڵكو دەچێتە ئەم یانەیەوە

:: AM:11:56:22/06/2017 ‌

كەسێكی نزیكی ئەستێرەی لاوی فڕەنسی كیلیان مباپێ وێستگەی داهاتووی ئەو هێرشبەرەی یانەی مۆناكۆی ئاشكرا كرد، جەختی كردەوە كە هەردوو گەورە یانەی ئیسپانی ریال مەدرید و بەرشەلۆنە نییە.

كەسە نزیكەكەی مباپێ بۆ رۆژنامەی (میرۆر)ی ئینگلیزی گوتی: ئارسین ڤینگەری راهێنەری یانەی ئارسناڵ راهێنەرێكی گەورەیە و باشترین كەسە بۆ هەڵسوكەوتكردن لەگەڵ یاریزانە لاوەكان بەتایبەتیش یاریزانە فڕەنسییەكان و پێشتریش یارمەتی زۆری تێری هێنری و نیكۆلاس ئەنێلكا و چەندانی تری داوە، بۆیە ئەو یانەیە باشترین بژاردەی داهاتووی مباپێ دەبێ.

زیاتر گوتی: بەشدارینەكردنی یانەی ئارسناڵ لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا نابێتە كێشە بۆ چوونی مباپێ بۆ یانەی ئارسناڵ.

جەختیشی كردەوە كە هەردوو گەورە یانەی ئیسپانی ریال مەدرید و بەرشەلۆنە و هەروەها چەندان گەورە یانەی تری ئەوروپا لە هەوڵی رازیكردنی مباپێن، بەڵام ئەو ناچێتە هیچ یانەیەكیان و بەڵكو روو لە یانەی ئارسناڵ دەكات.

هەردوو یانەی ریال مەدرید و ئارسناڵ ئێستا ركابەری سەرەكی گرێبەستكردنن لەگەڵ مباپێ، یانە ئینگلیزییەكە یەكەمجار دەستەوارەیەكی بەبەهای 87 ملیۆن پاوەن پێشكەش كرد، بەڵام یانەی مۆناكۆ رەتی كردەوە، دواتر یانەی ریال مەدرید لە دوایین دەستەوارەدا 118 ملیۆن پاوەنی بەو یاریزانە دا، دواتر یانە ئینگلیزییەكە دووبارە هاتە پێشەوە ئەمجارە 121 ملیۆن پاوەنی بەو هێرشبەرە بەهرەمەندە دا.

جێی باسە مباپێ وەرزی رابردوو بەشداریی لە 44 یاریی یانەی مۆناكۆ لەسەرجەم پاڵەوانیەتییەكاندا كرد و توانی 26 گۆڵ تۆمار بكات، هەروەها رۆلی سەرەكی گێڕا لە بەدەستهێنانی ناسناوی خولی ئیسپانیا.
 




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م