بەهێزترین كۆمپیوتەری ئەپڵ دەخرێتە بازاڕەوە

:: PM:02:06:22/06/2017 ‌

كۆمپانیای ئەپڵ خێراترین و بەهێزترین جۆری كۆمپیوتەر كە بە مۆدێلی نوێی ئایمەك هەژمار دەكرێت، دەخاتە بازاڕەوە.

ئەو كۆمپانیایە لە میانەی كۆنفرانسی wwdc لە كالیفۆڕنیا مۆدێلی نوێی ئایمەكی خستووەتە ڕوو و ئەو مۆدێلەش بووەتە جێی سەرسوڕمانی لێكۆڵەرەوانی بازاڕ، چونكە لەگەڵ هاتنی بۆ بازاڕ دەبێتە ركابەرێكی سەرسەختی بەرهەمەكانی مایكرۆسۆفت.

ئەو جۆرە كۆمپیوتەرە بۆ ئەو كەسانە دروست دەكرێت كە زۆر شارەزان لە بەكارهێنانی كۆمپیوتەر. خێرایی ئەو جۆرە كۆمپیوتەرە 4.5 گیگا هێرتزە و رامەكەشی پێنج هێندەی پێشوویەتی.

كارتی شاشەی ئەو جۆرە كۆمپیوتەرە زۆر بەهێزە و رامی گرافیكییەكەی ١٦ گیگابایتە. بڕیارە فرۆشتنی ئەو بەرهەمە نوێیە لە كۆتای پایزی ئەمساڵ لە ئەمەریكا دەست پێ بكرێت و نرخی سەرەتاییش بە پێنج هەزار دۆلار دەستنیشان كراوە.

لێكۆڵەرەوان لەسەر ئەو باوەڕەن بە هاتنی ئەو بەرهەمە نوێیە بۆ بازاڕ، هاوسەنگی بازاڕی كۆمپیوتەر تێك دەچێت و زۆرێك لە بەرهەمهێنەرانی كۆمپیوتەر ناچارن نرخی بەرهەمەكانیان نزم بكەنەوە.

سەرچاوە/رادیۆفەردا




وشە - سلێمان تاشان