تێكڕای تەمەنی فەرمانبەرانی كۆمپانیاكانی IT بزانە

:: PM:03:28:22/06/2017 ‌

گرنگترین براندەكانی ئایتی و كۆمپیوتەری دنیا، بایەخێكی زۆر بە تەمەن دەدەن و زۆربەیان لە هێزی گەنج بۆ پێشخستنی كۆمپانیاكانی سوود وەردەگرن و ئەو هەنگاوەشیان بە گرنگترین پێوەری سەركەوتنیان هەژمار دەكەن.

تەمەنی فەرمانبەران رۆڵێكی گرنگی هەیە لە ركابەری ئەو كۆمپانیایانە و هەر كۆمپانیایەك فەرمانبەرانی گەنجتر بێت و ئاست و پلەی زانستی فەرمانبەرانی بەرزتر بێت، ئەوا لە بازاڕ رۆڵی باشتر دەبینێت.

لە خشتەیەكدا رۆڵی بازرگانی و ئابووری كۆمپانیاكان گرێ دراوە بە رێژەی تەمەن. بۆ نموونە تێكڕای تەمەن لە نێو فەرمانبەرانی كۆمپانیای فەیسبووك ٢٨ ساڵە كە بە گەنجترین كۆمپانیا لە نێو كۆمپانیا بەناوبانگەكانی دنیا هەژمار دەكرێت. گووگڵ بە تەمەنی٣٠ ساڵ لە پلەی چوارەم و ئامازۆن بە تەمەنی ٣١ ساڵ لە پلەی پێنجەمدایە. كۆمپانیای مایكرۆسۆفت تێكڕای تەمەنی كارمەندانی ٣٣ و هی دێڵیش ٣٧ە.






وشە - سلێمان تاشان