عادل ئیمام بە هەر نرخێك بێت ئەم كچەی دەوێ

:: PM:01:44:29/10/2016 ‌

مەی عومەر كچە ئەكتەرێكی میسڕیی تازە پێگەیشتووە، عادل ئیمام داوای كردووە كە بەشدار بێت لە زنجیرە دراما نوێیەكەی.

زنجیرە درامای "عفاریت عدلی علام" كە دوا بەرهەمی عادل ئیمام ئەكتەری بەناوبانگی میسڕییە و بۆ ڕەمەزانی ساڵی داهاتوو ئامادەی دەكات، بە بودجەیەكی زەبەلاحەوە بەرهەم دێت، چونكە ئەگەری هەیە دوا بەرهەمی درامی عادل ئیمام بێت و پاش ئەوە دەست بكاتەوە بە سینەما، بۆ ئەو بەرهەمەش، داوای "مەی عومەر"ی كردووە كە خانمە ئەكتەرێكی تازە پێگەیشتووە.

دراماكە لەلایەن كۆمپانیای "سینرجی" بەرهەم دێت و پاڵەوانێتییەكی گرووپی دەبێت، واتە پاڵەوانێكی سەرەكی كە عادل ئیمام خۆیەتی لەگەڵ چەند پاڵەوانێكی تر كە وەك یەك ڕۆڵیان تێدا دەبێت، ئەمەش شێوازی ئەو ئەكتەرە بەناوبانگە میسڕییەیە لە دراماكانی پاڵەوانییەتی تێدا گێڕاوە و هەمووی لە دەرهێنانی "ڕامی ئیمام"ی كوڕەكەی بوون.

سیناریۆی ئەم درامایە كە عادل ئیمام داوای  "مەی" كردووە، لەلایەن یوسف موعاتی نووسراوە، تێیدا ڕۆڵی كچێكی ئێجگار جوانی تێدایە كە پاڵەوان شەیدای دەبێ، بۆیە خۆی ئەو خانمەی هەڵبژاردووە.

سەرچاوە: فیلفەن










وشە - موحسین شابان