باڵای وه‌زاره‌ی په‌روه‌رده‌ی توركیا ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه چیتر له وڵاته‌كه‌یدا بیردۆسه‌كانی داروین ناخوێندرێت، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش سیكۆلاره‌كانی وڵاته‌كه‌ی بێزار كردووه و به هه‌نگاوێكی بۆ دواوه له‌قه‌ڵه‌میان دا.
ئه‌لباسلان دۆرمۆس ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، ئه‌و جۆره بیردۆز و زانسته له سه‌روو توانای قوتابیانه‌وه‌یه و ناكرێ له ته‌مه‌نێكی كه‌مدا بخوێندرێن.
ته‌نانه‌ت وانه‌ی "په‌ره‌سه‌ندن" كه زۆربه‌ی له "بیردۆزی په‌ره‌سه‌ندن"ی داروینه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، به ته‌واوی له پڕۆگرامی خوێندن له كتێبی "زینده‌وه‌رزانی" ده‌هێندرێته‌وه ده‌ر كه له قۆناغی نۆی بنه‌ڕه‌تی ده‌خوێندرا و ده‌گوازرێته‌وه به شێوه‌یه‌كی فراوانتر بۆ قۆناغی زانكۆ و بۆ ئه‌و به‌شانه‌ی پێوه‌ستن به بایلۆجی و زانسته پزیشكییه‌كان.
چارڵز ڕابێرت داروین بڕوادار بە فەلسەفەی سرووشت؛ خەڵکی وڵاتی به‌ریتانیایه، ئەو کەسایەتیە بوو كه بەڵگه‌ی خستە بەر دەست، ھەموو جۆرەکانی ژیان لە پرۆسەیەکدا کە ناوی نا په‌ره‌سه‌ندنی سرووشتی و لە بنەیەکی ھاوبەش و لە درێژەی زەمەندا پێگەیشتوون.
پەرەسەندن، گەشەکردنی توخمەکان یان توخمەگەشە ئەو گۆڕانکاریانەیە کە لە خەسڵەتە بۆماوەییەکانی زیندەوەرەکاندا ڕوو ئەدەات لە نەوە یەک لە دوای یەکەکانیاندا. دوای ئەوەی زیندەورەکان دابەش ئەبن بۆ چەند کۆمەڵەیەکی بچووکتر. ئەم کۆمەڵانە لەوەیە بە شێوەیەکی سەربەخۆ گەشە بکەن و لە کۆتاییدا جۆرێکی نوێ پێک بێنن. ئەم زنجیرە ھەرەمییە بەیەکداچووە لە ڕووی لێکچوونی تەشریحی و ژێنییەوە.
سەرچاوە/
سکای نیوز