ئارنۆلد ئه‌لویس شوارزنیجر ئه‌كته‌ری ناوداری هۆلیوود و سیاسه‌تمه‌داری ئه‌مه‌ریكی به ڕه‌گه‌ز نه‌مساوی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی نوێی فڕه‌نسا ده‌رده‌كه‌وێ.
ئارنۆلد له گرته ڤیدیۆكه ده‌ڵێ، من ئێسته له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ماكرۆنم، به‌یه‌كه‌وه گفتوگۆمان له‌سه‌ر كاروباره‌كان كرد بۆ ئه‌وه‌ی داهاتوویه‌كی سه‌وز بنیات بنێین.
دواتر ئیمانوێل ماكرۆن سه‌ركۆماری فڕه‌نسا ده‌ڵێ، له ئێسته‌وه و بۆ هه‌میشه، پلان داده‌نێین بۆ ئه‌وه‌ی كاری مه‌زن ئه‌نجام بده‌ین.
وا ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌و دیداره‌ی ئارنۆلد و ماكرۆن پێوه‌ندی به جێبه‌جێ كردنی ڕێككه‌وتنامه‌ی پاریس بۆ پاراستنی ژینگه و گۆی زه‌وی بێ، پێشتر دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا وڵاته‌كه‌ی له نێو ڕێككه‌وتننامه‌كه هێنایه ده‌ره‌وه، به‌ڵام ئارنۆلد كه حاكمی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا بوو و كه‌سایه‌تی سیاسی به‌هێزی ئه‌مه‌ریكایه دووپات له‌سه‌ر كاركردن بۆ سه‌وزكردنی داهاتووی گۆی زه‌وی و پاراستنی ده‌كاته‌وه.