دوو پیاو ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كه‌یان ده‌كه‌نه مه‌له‌وانگه و مه‌له‌وانی تیادا ده‌كه‌ن و وێنه‌ی خۆیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
ستیڤ مۆران '47 ساڵ' و ئه‌لێكس و‌لیامز '33 ساڵ' كه هه‌ردوكیان كرێكارن له كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به پرۆژه گه‌وره‌كان و ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگریان پێیه، به شێوه‌یه‌كی جیاواز كاتی كاركردنیان به‌سه‌رده‌به‌ن.
ئه‌و دوو پیاوه وه‌ك باسی ده‌كه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌رما پشتی ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كه‌ی خۆیان پڕكردووه له ئاو و وه‌كو مه‌له‌وانگه ڕێكیانخستووه و به‌رگه‌كانیان داناوه و مه‌له‌وانییان تیادا كردووه.