كوڕێكی سه‌ربازی ئۆكرانی به شێوازێكی سه‌یر داوای هاوسه‌رگیری له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌كات كه له ئێسته‌دا تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا به ترسناكترین شێوازی داواكردنی هاوسه‌رگیری داده‌نرێت.
به‌و پێیه‌ی ئه‌و كوڕه له‌گه‌ڵ هاوڕێ پۆلیسه‌كانیدا ڕێك ده‌كه‌وێت به ترساندنی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی تووشی حاڵه‌تی ترس ودڵه‌ڕاوكێ بێت و هه‌موو شتێكی له‌بیر بچێته‌وه و دواتر داوای هاوسه‌رگیری لێ بكات.
هاوڕێكانی ئه‌و كوڕه له خاڵی پشكنێك نزیك شوێنی كاری خۆشه‌ویسته‌كه‌ی، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌وه‌ستێنن و به سه‌گی پۆلیسی ده‌یپشكنن و ماده‌ی هۆشبه‌ر له ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا ده‌دۆزنه‌وه و ده‌ڵێن كه تۆ بۆ ماوه‌ی ٣ بۆ ٦ ساڵ زیندانی ده‌كرێیت.
بۆ بینی ڤیدیۆكه كلیك
لێره بكه..