ڕۆژانه هه‌موومان ده‌بیستین كه مكیاژ كاریگه‌رییه‌كى ڕاسته‌وخۆى له‌سه‌ر گۆڕینى ڕووخسارى مرۆڤه‌كان هه‌یه به‌تایبه‌ت خانمه‌كان، به جۆرێك هه‌ندێك جار گۆڕانكارییه‌كان باوه‌ڕپێكراو نین.
زۆربه‌ى كات میكیاژ بۆ شاردنه‌وه‌ى ئه‌و ڕووخساره ناشیرین یان سووتا و یان زیبكاویانه به‌كاردێت كه خانمان ناتوانن به ماوه‌یه‌كى خێرا لاى ببه‌ن.
سینه‌ماكارانیش له‌كاتى تۆمار كردنى فیلمێكى سینه‌مایى زۆرترین میكیاژ بۆ تۆماركردنى فیلمه‌كه به‌كارده‌هێن به‌تایبه‌ت له فیلمه جه‌نگییه‌كان.
ئه‌وه‌ى له‌م پارچه ڤیدیۆیه ده‌یبینى ته‌واو كارى ڕاسته‌قینه‌ى میكیاژت بۆ ده‌رده‌خات كه ده‌توانێت تا چ ئاستێك كاریگه‌رى له‌سه‌ر گۆڕینى ڕووخسارى مرۆڤه‌كان هه‌بێت، به جۆرێك ناشرینترین ڕووخسار بكات به جوانترین ڕووخسار و بگره بیكات به شاجوانى ڕووخساره‌كانیش.