هەڵبژاردەی چیلی گەیشتە یاری كۆتایی جامی كیشوەرەكان

:: AM:11:49:29/06/2017 ‌

بەئەنجامی یەكلاكردنەوە لەخاڵی سزا هەڵبژاردەی چیلی گەیشتە یاری كۆتایی جامی كیشوەرەكان، پاڵەوانی یارییەكەش براڤۆ گۆڵچی چیلی بوو كە سێ‌ لێدانی سزای پورتوگالیەكانی گەڕاندەوە.

شەوی ڕابردوو لە قۆناغی پێش كۆتایی جامی كیشوەرەكان هەڵبژردەی پورتوگال و چیلی بەیەك گەیشتن، یاریەكە لەكاتی ئاسایی بەبێ‌ گۆڵ بەكۆتا هات، لەكاتی زیادكراویش هیچ لە هەڵبژاردەكان نەیان توانی گۆڵ تۆمار بكەن بۆیە پەنا بۆ یەكلاكردنەوەی ئەنجامەكە بردرا لەخاڵی سزا.

براڤۆی گۆڵپارێزی چیلی توانی سێ‌ لێدانی سزای پورتوگالیەكان بگەڕێنێتەوە بەمەش هەڵبژاردەكەی گەیشتە یاری كۆتایی.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئەلێكس ڤیدال یاریزانی چیلی ڕای گەیاند، براڤۆ بەر لە دەستپێكی لێدانی سزاكان پێی ڕاگەیاندین دەتوانێت چەند لێدانێك بگەڕێنێتەوە ئەمەش بۆ ئێمە هاندانێكی باش بوو.



وشە - رامیار جەواد