كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە هەڵبژاردەی پورتوگال دورخرایەوە

:: PM:01:45:29/06/2017 ‌

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دوای چوونە دەرەوەی هەڵبژاردەكەی لە جامی كیشوەرەكان، دورخستنەوەی خۆشی ڕاگەیاند لە هەڵبژردەی پورتوگال لەدیاری كردنی یاری پلەی سێیەم و چوارەمی ئەم پاڵەوانیەتیە.

كریستیانۆ  رۆناڵدۆ لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان لە دوای دۆڕانی هەڵبژاردەكەی دەڵێت، سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی و دەستەی راهێنەران بریارێكیان دەركرد كە شایەنی رێز و پێزانینە كە بۆ یاری دیاری كردنی پلەی سێیەم پشوویان پێدام.
  
 ڕۆناڵدۆی پورتوگالی دەڵێت، بەداخەوە ئێمە نەمانتوانی ئەو ئاوات و هیوایە بهێنینەدی كە بۆی هاتینە ڕووسیا، بەڵام دڵنیا بن كە ئێمە بەردەوام دەبین لە دڵخۆش كردنی خەڵكی پورتوگال  
 
لەكۆتایی پەیامەكەی دەڵێت، هەرچەندە من بووم بە خاوەنی دوو منداڵ دوانەیەك، بەڵام ئامادە نەبووم بچمە لای منداڵەكانم و لە خزمەتی هەڵبژاردەكەم دا بووم.



وشە - رامیار جەواد