كچانی جمبازی رووسیا ببینە

:: AM:10:08:30/10/2016 ‌

كۆتا رۆژی شەمووی مانگی ئۆكتۆبەر/تشرینی یەكەمی هەموو ساڵێك لە وڵاتی رووسیا، بە رۆژی جمباز هەژمار دەكرێت و لەو رۆژەدا كۆمەڵێك نمایشی تایبەت بەو وەرزشە ئەنجام دەدرێن.

جمباز، یەكێكە لە وەرزش و هەم هونەرە دێرینەكان، كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی شارستانییەتی گریكەكان، بەڵام تا ئێستەش لە زۆرێك لە وڵاتانی جیاجیای دنیا نمایشەكانی ئەنجام دەدرێن.

بۆ ئەمساڵیش، دوێنێ 29ی ئۆكتۆبەر/ تشرینی یەكەم، كە دوایین شەمووی مانگی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ بوو، بە بەشداریی ژمارەیەكی بەرچاو لە یاریزان و نمایشكارانی ئەو بوارەوە، لە رووسیا چەند نمایشێك بەڕێوە چوون، ئەم وێنانەی خوارەوەش بەشێك لە نمایشەكانن:

سەرچاوە: rt






















وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی