ئه‌شكان عه‌بدوڵره‌حمان، كچه به‌شداربووی پڕۆگرامی "كورد ئایدڵ" پاش وازهێنانی له‌و پڕۆگرامه، بۆ یه‌كه‌مجاره ده‌رده‌كه‌وێته‌وه و چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێ خۆی له واڵی تایبه‌تی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاو كرده‌وه و سه‌رنجی هه‌وادارانی به‌لای خۆیدا ڕاكێشاوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێسته كاتی ده‌نگدانه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداربوویه‌ك له‌و پڕۆگرامه به یه‌كه‌م ده‌ربچێت، ئه‌شكان به وێنه ورووژێنه‌ره‌كانی ته‌واوی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه و هه‌موو په‌یجه‌كان قسه له‌سه‌ر ئه‌و ده‌كه‌ن.
ئه‌شكان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی نووسیوویه‌تی، ئه‌گه‌رچی له گۆرانی گوتن سه‌ركه‌وتن نه‌بووم، به‌ڵام ئیتر هه‌وڵ ده‌ده‌م له فۆتۆ مۆدێل ده‌ركه‌وم و ناو بانگ په‌یدا بكه‌م.
ئه‌شكان عه‌بدولره‌حمان له ساڵی 1993 له شاری سلێمانی له گه‌ڕه‌كی كانێسكان له دایك بووه، هاوسه‌رگیری كردووه، یه‌كێك بووه له به‌شداربوانی پڕۆگرامی "كورد ئایدڵ" تا قۆناغه‌كانی كۆتاییش له پرۆگرامه‌كه‌دا به‌شدار بوو، به‌ڵام به‌هۆی ڕه‌خنه‌ی به‌رده‌وامی لیژنه‌وه له‌سه‌ر ده‌نگی له پرۆگرامی پێشوودا، به یه‌كجاری وازهێنانی خۆی.