ئیدریس ره‌مه‌زان مامۆستاى كۆلیژى كارگێڕى و ئابوورى له زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین، له دیدارێكى "وشه"دا دۆخى ئابووریى كوردستان له قۆناغى ئاماده‌كارى بۆ ریفراندۆم و دواى ریفراندۆم شی ده‌كاته‌وه و راى ده‌گه‌یه‌نێت، كوردستان دواى ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیى ده‌بێته دراوسێیه‌كى باشى ئابوورى بۆ عێراق. ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه به‌غدا و هیچ وڵاتێكى تر له توانایاندا نییه به‌رژه‌وه‌ندیى كوردستان بخه‌نه ژێر به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان.
ئیدریس ره‌مه‌زان ده‌ڵێت، زهوینهسازیى ئابوورى زۆر زۆر گرنگه بۆ سه‌ركه‌وتنى ریفراندۆم و خه‌ڵكیش متمانه‌ى بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
دۆخى ئێسته‌ى ئابوورى له كوردستان چۆن ده‌بینن؟
دۆخى ئابووریى هه‌رێمى كوردستان پێویستى به چاكسازیى به‌رده‌وام هه‌یه، چونكه له‌و دۆخه‌ى ئێسته هه‌یه خه‌ڵك بێ ئومێدییهكى زۆرى پێوه دیاره و داهاتى تاكه‌كه‌س له ئاستێكى زۆر نزمدایه و بازاڕ سسته، ئه‌مانه هه‌موو به‌ڵگه‌ى سه‌ره‌كین كه ئابووریى كوردستان به به‌راورد به ساڵانى رابردوو دابه‌زینى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه بینیوه، بۆیه پێویسته چاكسازیى ته‌واو بكرێت له كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجى و شه‌فافییه‌ت زیاتر بێته ئاراوه بۆ دروستكردنى بناغه‌ى ژێرخانى ئابوورییه‌كى به‌هێز، له كاتێكدا هه‌رێمى كوردستان هه‌نگاو به‌ره‌و ریفراندۆم ده‌نێت.
خه‌ڵك ترسی هه‌یه له قووڵبوونهوهى ته‌نگژه‌ى دارایى دواى ئه‌نجامدانى ریفراندۆم له كوردستاندا، له رووی ئابوورییه‌وه چی چاوه‌ڕوان ده‌كرێ؟
بێ ئومێدى خه‌ڵك پێوه‌ندیى به ته‌نگژه‌ى ئابووریى چه‌ند ساڵى رابردوو هه‌یه كه داهاتى تاك كه‌میى كردووه، بۆیه خه‌ڵك مافى خۆیه‌تى ئه‌و جۆره مه‌ترسییه‌ى هه‌بێت، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌مان له‌بیر بێت هه‌ر وڵاتێك له سه‌ره‌تاى دروستبوونیدا به چه‌ندان ته‌نگژه‌دا رۆیشتووه و كاریگه‌رى ئابوورى دروست ده‌بێت به تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ى داهاتیان نزمه، زۆر جار كاریگه‌ریى له‌سه‌ر چۆنیه‌تیى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌كه‌ش ده‌بێت كاتێك داهاتى تاك بهنزمى بمێنێته‌وه، بۆیه پێویسته حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ر له ریفراندۆم موژده‌ی دڵخۆشى بدا به هاووڵاتییان و پلانى ئابوورى بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانى دواى ریفراندۆم ئاشكرا بكه‌ن.
تێڕوانینى ئێوه وایه دواى ئه‌نجامدانى ریفراندۆم، دۆخى ئابوورى به‌شێوه‌یه‌ك بێت خه‌ڵك ترسى نه‌بێت؟
كوردستان داهاتێكى ئه‌وتۆى هه‌یه بتوانێت پشت به تواناكانى خۆى ببه‌ستێت، به‌ڵام نه‌بوونى شه‌فافییه‌ت له داهاتى كوردستان واى كردووه خه‌ڵك ئومێدى به دۆخه‌كه نه‌بێت، چونكه كوردستان به‌راورد به وڵاتانى تر داهاتى زۆر زیاتره و جگه له نه‌وت، سه‌رچاوه‌ى تر‌ى دارایى له كوردستان هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆى ناشه‌فافى له داهاته‌كان، خه‌ڵك متمانه‌ى نه‌ماوه و ترسى هه‌یه.
دواى راگه‌یاندنى رۆژى ئه‌نجامدانى ریفراندۆم له هه‌رێمى كوردستان، كۆمه‌ڵێك وڵات به پشتگیرى و دژایه‌تى هه‌ڵوێستى خۆیان راگه‌یاندووه، له‌و قۆناغه‌دا مامه‌ڵه‌ى كوردستان له‌ڕووى ئابوورییه‌وه ده‌بێت چۆن بێت؟
هه‌ڵوێستى وڵاتان تا ئێسته بێگومان له ئاستى لێدوانى به‌رپرسه‌كانیان ده‌رنه‌چووه، بۆیه لێدوان شتێكه و له ئاستى واقیع شتێكى تره، به‌ڵام ده‌بێت بیرمان نه‌چێت زهوینهسازكردنى ئابوورى زۆر زۆر گرنگه بۆ سه‌ركه‌وتنى ریفراندۆم و خه‌ڵكیش متمانه‌ى بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه و ده‌توانرێت ژێرخانێكى باش دروست بكرێت، به‌جۆرێك وڵاتانى تر هان بدرێن له‌ڕووى ئابوورییه‌وه پشت له كوردستان نه‌كه‌ن و ره‌نگه پێوه‌ندییه ئابوورییه‌كان به‌هێزتر بن له‌گه‌ڵ وڵاتان، ئه‌وه‌ش به‌پێى به‌رژه‌وه‌ندیى وڵاتان له ناوچه‌كه‌دا ده‌گۆڕێت و پێوه‌ندى وڵاتان له‌گه‌ڵ عێراق و كوردستان دواى ریفراندۆم، جیاواز ده‌بێت و له ڕوانگه‌ى وڵاتانى تردا, له ئێسته‌وه كوردستان به قه‌واره‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ سه‌یر ده‌كرێت.
ده‌كرێت له‌م دۆخه‌دا كوردستان ته‌نیا متمانه به دراوسێكانى بكات؟
به‌رژه‌وه‌ندى ئابووریى هه‌رێمى كوردستان و وڵاتانى تر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كى هاوبه‌شه، بێگومان وڵاتان حیساب بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووریى خۆیان ده‌كه‌ن و پێوه‌ندى به متمانه‌وه نییه، له‌و دۆخه‌دا ئه‌وه‌ندى پێوه‌ندى به به‌رژه‌وه‌ندى و گۆڕانكارى واقیع هه‌یه له دواى ئه‌نجامدانى ریفراندۆم.
به‌رده‌وام قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت كه كوردستان بازاڕێكى باشه بۆ عێراق و ته‌نانه‌ت وڵاتانى تر‌ى وه‌ك ئێران و توركیا، دواى ریفراندۆم دۆخه‌كه به‌و شێوه‌یه ده‌مێنێته‌وه؟
له دواى رووخانى رژێمى به‌عس له عێراق، پێوه‌ندى ئابوورى له نێوان هه‌رێم و به‌غدا له دۆخێكى زۆر باش‌دا نه‌بووه، به‌ڵام دواى ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیى، وا ده‌بینرێت كوردستان ده‌بێته دراوسێیه‌كى باشى ئابوورى بۆ عێراق و ئێسته به‌ڵگه‌ى ئاشكرا هه‌یه كه كوردستان ده‌روازه‌یه‌كى باشى ئابوورییه بۆ عێراق، ته‌نانه‌ت بۆ بابه‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كانى عێراقیش، بۆیه دژایه‌تیكردنى ریفراندۆم له‌لایه‌ن چه‌ند به‌ره‌یه‌كى عێراق، كاریگه‌ریى نییه و دواتر به‌رژه‌وه‌ندى وڵاته‌كه رۆڵ ده‌بینى.
پێشتر به‌بێ عێراق، كوردستان چه‌ند مامه‌ڵه‌یه‌كى ئابوورى و گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ وڵاتاندا كردووه، ئه‌مه هیچ كاریگه‌ریی ئه‌رێنى له‌سه‌ر ریفراندۆم ده‌بێت؟
به‌هۆى ئه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كان شه‌فافییه‌تى تێیدا نه‌بووه، ناكرێت بزانین كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر ریفراندۆم یا نا، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه حكوومه‌ت ده‌ڵێت گرێبه‌سته‌كان هۆى سه‌ره‌كین بۆ بووژانه‌وه‌ى كوردستان، به‌ڵام گرنگه ئه‌و گرێبه‌ستانه ببن به هۆكارێك بۆ زیادكردنى داهات له كوردستان.
مه‌ترسى هه‌یه له چوارچێوه‌ى دژایه‌تییه‌كانى عێراق بۆ ریفراندۆم، هانى وڵاتان بدرێت وه‌به‌رهێنان له كوردستان نه‌كه‌ن، تۆ هیچ ڕوانینێكت بۆ ئه‌وه هه‌یه؟
به‌غدا و هیچ وڵاتێكى تر له توانایاندا نییه به‌رژه‌وه‌ندیى كوردستان بخه‌نه ژێر به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان به تایبه‌ت كه به‌غدا به‌و جۆره‌ى هه‌یه ناتوانێت مه‌ترسیى ئابوورى له‌سه‌ر كوردستان دابنێت و به‌رژه‌وه‌ندى وڵاتان له‌وه گه‌وره‌تره به قسه‌ى به‌غدا مه‌ترسى ئابوورى له‌سه‌ر كوردستان دروست بكه‌ن به‌تایبه‌ت له‌ڕووى ئابوورییه‌وه، به‌ڵام ئابوورى و رامیارى دوو شتى لێك دانه‌بڕاون و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر یه‌كتر هه‌یه، بوونى ئابوورى گرنگتره له‌وه‌ى هه‌وڵ بدرێت قه‌واره‌یه‌كى سیاسیی دروست بكرێت.