بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و چه‌ند حزبێكى كوردستان، تا ئێسته پشتگیریى خۆیان بۆ ڕیفراندۆم ده‌رنه‌بڕیوه یان هه‌ڵوێستى خۆیان دیارى نه‌كردووه، یه‌كێتیش كه به دروشم 31 ساڵه داوای مافی چاره‌ی خۆنووسین ده‌كات، یاری ده‌كات و خۆی له دروشمه‌كه‌ی شاردووه‌ته‌وه و هه‌ڵوێستی گوماناوییه. ئه‌وه له كاتێكدا عه‌ره‌به‌كانی هاوسنووری كوردستان كه چاوه‌ڕوان ده‌كرا دژی ده‌وڵه‌ت بن، به توندی پشتیوانی ده‌كه‌ن و له وڵاتانی دنیایش ده‌وڵه‌تی كوردستان بووه به بابه‌تی رۆژ و لێكۆڵینه‌وه‌ی ناوه‌نده گه‌وره‌كان.
رۆژی حه‌وتی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2017، له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و حكوومه‌تی هه‌رێم و كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، رۆژی 25ی ئهیلوول/سێپته‌مبه‌ری داهاتوویان وه‌ك رۆژی ریفراندۆمی كوردستان بۆ "مانه‌وه یان جیابوونه‌وه له عێراق" دیاری كرد. خه‌ڵكی كوردستان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه به تاك و كۆمه‌ڵ به‌جۆری جیاواز خۆشحاڵی ده‌رده‌بڕن.
به‌رپرسێكى هۆزى زوبیعى عه‌ره‌بى ده‌ڵێت، "هه‌موو كوردێك به‌رپرسه له به‌رامبه‌ر خوێنى شه‌هیدانى پێشمه‌رگه و به‌رپرسه له گیانى پێشمه‌رگه كه شه‌هید بوونه به درێژایى مێژوو".
شێخ محه‌مه‌د زوبه‌یعى سه‌رۆكى هۆزى زوبهیعییه له كه‌ركووك بۆ "وشه" ئه‌وه ده‌خاته ڕوو، پێی سه‌یره حزبه كوردییه‌كان به‌شێكیان خۆیان له به‌رپرسیاریه‌تى ده‌شارنه‌وه و ده‌پرسێ ده‌رگه‌ى سه‌ربه‌خۆیى به‌ڕوویاندا كراوه‌ته‌وه بۆچى پیایدا ناڕۆن؟ ئه‌و سه‌رۆك هۆزه به‌و حزبانه ده‌ڵێ، "هه‌میشه هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌سه‌ر دیوارى ئه‌م وڵات و ئه‌م وڵات شین و ڕۆڕۆ بكه‌ن".
زوبه‌یعى كه پێشتر هه‌ڵوێستیان توند بووه دژی كورد و به‌هۆی له‌خۆگرتنی ئاواره سوننه‌كان له سێ ساڵی رابردوودا، كوردستان سه‌رنجی راكێشاوه، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه "ئه‌و هه‌موو قوربانییه به‌س نییه بۆ ده‌وڵه‌تی كوردستان كه پێشمه‌رگه داویه‌تى، من ناڵێم ته‌نیا ئێمه، به‌ڵكو هه‌موو كوردێك به‌رپرسن له به‌رامبه‌ر خوێنى پێشمه‌رگه و شه‌هیده‌كانیان".
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له 2014 تا ئێسته كه داعش په‌لاماره‌كانی بۆ سه‌ر كوردستان ده‌ست پێ كردووه، هه‌زار و 710 شه‌هید و 10 هه‌زار برینداری داوه.
"چه‌ندان جار به‌ر له شه‌ڕى داعش له‌لایه‌ن هۆزه عه‌ره‌به‌كانى ناوچه‌كانی حه‌ویجه و ڕه‌شاد، ئاگه‌دار كراینه‌وه هه‌ر ده‌رفه‌تێك هات بۆ كورد ده‌بێت دژى بوه‌ستینه‌وه، به‌ڵام كاتێك یه‌كبوونى پێشمه‌رگه و پاراستنى مافه‌كانمان بینى، بڕیارمان داوه له‌گه‌ڵ كوردستاندا بین، هه‌رچه‌نده به‌شێك له زه‌وییه‌كانمان له ده‌ره‌وه‌ى ماده‌ى 140ـى عێراقیشه". سه‌رۆكی هۆزی زوبه‌یعی وای گوت.
له‌و هه‌موو قوربانییه‌ی پێشمه‌رگه داویه‌تی، گۆڕان و كۆمه‌ڵ ته‌نانه‌ت به پرسهنامهیش به‌شداری و هاوخه‌مییان بۆ كوردستان ده‌رنه‌بڕیوه، هه‌ر ئه‌م دوو حزبه ئێسته كار بۆ شكستی كورد ده‌كه‌ن له دروستكردنی ده‌وڵه‌تدا.
عه‌بدوڵا حاجى مه‌حموود ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی سۆسیالستی كوردستان ئاشكراى ده‌كات كه حزبه‌كه‌ی شه‌هید و بریندارى زۆری داوه و بۆ به‌رگری له كوردستان و "به‌رده‌وامیش ده‌بین له خه‌بات له‌پێناو پاراستنی ژیان و ئارامی خه‌ڵكی كوردستان".
سۆسیالست تا ئێسته له شه‌ڕی تیرۆردا نۆ شه‌هید و 100 بریندارى هه‌یه. یه‌كێك له شه‌هیده‌كان كوڕی سكرتێری حزبه‌كه‌یه كه له به‌رچاوی خۆی له كه‌ركووك داعش شه‌هیدی كرد. هه‌رچه‌نده سۆسیالست یه‌ك كورسی هه‌یه له په‌رله‌مانی كوردستان، له به‌رامبه‌ردا گۆڕان 24 كورسی و كۆمه‌ڵ شه‌ش كورسیی هه‌یه.
عه‌بدوڵا بۆ "وشه" دووپاتی كرده‌وه كه "پێویسته ئه‌و حزبانه‌ى دژى ڕیفراندۆمن یان له‌گه‌ڵین، خۆیان یه‌كلا بكه‌نه‌وه و كێشه تایبه‌تییه‌كانى خۆیان ڕه‌نگ نه‌داته‌وه له‌سه‌ر پرسێكى وا گرنگ و نیشتمانی، چونكه ڕكابه‌ریی نێوان حزبه‌كان سیاسییه و له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا ده‌بێت، بۆیه نابێت تێكه‌ڵی كێشه‌ى نه‌ته‌وه‌یى بكرێت، باشتره ده‌ست له‌ناو ده‌ست كار بۆ سه‌ركه‌وتن و سه‌ربه‌خۆیی بكه‌ین".
"له ئه‌گه‌رى دژه ڕیفراندۆم له دواى ته‌واوبوونى ئه‌م پرۆسه‌یه، ئه‌وه قسه‌ى ترمان ده‌بێت و هه‌ڵوێستى ترمان ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و حزبانه‌ى دژى پرسه نیشتمانییه‌كان و كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان ده‌وه‌ستنه‌وه". عه‌بدوڵا واى گوت.
لاى خۆیه‌وه مامۆستایه‌كى زانسته سیاسییه‌كان به توانجه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌دات كه "خۆشه هیچت نه‌چاندبێت و بڵێیت هه‌موو به‌رهه‌مه‌كه‌یش بۆ منه". به‌گوته‌ی خۆی "به‌شێك له‌و حزبانه‌ى كوردستان كه ئێسته دژى ڕیفراندۆمن، دواى ڕیفراندۆم ته‌پڵى سه‌ركه‌وتن لێ ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن ئێمه كردمان".
دكتۆر سازان عاڵایى مامۆستاى زانسته سیاسییه‌كان و داڕێژه‌رى پرسى كورد له زانكۆى "نیوجێرسى" ئه‌مه‌ریكى، بۆ "وشه" گوتی، "ڕیفراندۆم له‌سه‌ر بنه‌ماى نه‌ته‌وه‌یی سه‌رى هه‌ڵداوه و كه‌س خۆى به‌خاوه‌نى نازانێت و كه‌سیش نابێته خاوه‌نى، به‌ڵام سه‌یره كه‌سان و حزب هه‌ن وه‌ك دژه ده‌وڵه‌ت قسه ده‌كه‌ن و دواى كۆتاهاتنى پرۆسه‌كه‌یش ئه‌نجامه‌كان (به‌ڵێ) زۆرینه بێت، ته‌پڵى سه‌ركه‌وتن لێ ده‌ده‌ن بۆ مێژووى خۆیشیان ده‌ڵێن ئێمه‌یش حزبێكى كوردى بووینه".
سازان عاڵایی ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه "پێشمه‌رگه بووه‌ته سمبولى گه‌وره‌ترین شه‌ڕى سه‌ده‌ى 21 و هه‌موو دنیا شانازى پێوه ده‌كه‌ن، كه‌چی هه‌ندێك حزبى كوردى له‌وه ناگه‌ن كوڕى ئه‌م گه‌له بوونه‌ته قوربانى، چونكه كوڕى خۆیان له به‌ره‌كانى جه‌نگ نییه تا ئه‌و ڕاستییه بزانن كه له‌ده‌ستدانى ڕۆڵه‌یه‌ك چه‌نده به ئازاره، بۆیه دژ به ڕیفراندۆم ده‌وه‌ستنه‌وه، ئه‌وان خه‌باتى پێشمه‌رگه‌یان به‌رچاو نییه".
له 101 ساڵی رابردوودا به‌نزیكه‌یی، كورد نیو ملیۆن شه‌هیدی به‌خشیوه بۆ رزگاری نیشتمانی و شه‌ڕی ده‌یان رێژیم و دیكتاتۆر و داگیركاری كردووه، به‌ڵام ده‌رفه‌تی ده‌وڵه‌تی نه‌بووه، ئێسته كاتی راپرسی بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌ت دیاریكراوه و حزبی كوردی گومانی ده‌خاته سه‌ر.
عه‌لى عه‌ونى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، له‌باره‌ى دروستكردنى به‌ربه‌ست له‌سه‌ر پرسى ڕیفراندۆم له‌لایه‌ن چه‌ند حزبێك، بۆ "وشه" روونی كرده‌وه كه ئه‌و حزبانه تازه‌ن، له ئاوه ساف و بێگه‌رده‌كه‌ى كوردایه‌تى ئاویان نه‌خواردووه‌ته‌وه، بۆیه دژى ڕیفراندۆم ده‌وه‌ستنه‌وه، یان به‌ربه‌ستى بۆ دروست ده‌كه‌ن.
ئه‌ندامه‌كه‌ى سه‌ركردایه‌تیى پارتى ده‌ڵێت، "ناتوانین بڵێین ئه‌وانه ده‌ستى ده‌ره‌كییان له پشته، به‌ڵام به‌رنامه‌ى كه‌سانى تر جێبه‌جێ ده‌كه‌ن كه ڕه‌نگه له ده‌ره‌وه‌ى كوردستان بۆیان داڕێژرابێت، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات له مافێكى خۆیان نكۆڵى بكه‌ن".