ئەم وڵاتانە پشتگیری خۆیان بۆ ڕیفراندۆم ڕاگەیاند

:: PM:01:10:12/07/2017 ‌

چوار وڵاتی زلهێزی ئەوروپا پشتگیری خۆیان بۆ پڕۆسەی ڕیفراندۆمی كوردستان ڕادەگەینن و ئەندامێكی ئەنجوومەنەكەش دەڵێت، شێوازە پێشوازی كردنی ئەوروپا لەكاتێكدا ئەو پێشوازییە لە دەرەوەی پێشبینیی ئێمە بوو، چونكە ئێمە لە پرسی ڕیفراندۆم وامانزانی كە پێمان دەڵێن لێتان تێدەگەین یان با گفتوگۆ بكەین، بەڵام كۆبوونەوەكان زۆر ئیجابی بوون.

ئەمڕۆ چوارشەم 12ـی تەمووز، محەمەد سەعدەدین نوێنەری توركمانەكان لە شاندی باڵای ئەنجوومەنی ڕیفراندۆم هەرێمی كوردستان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، شێوازە پێشوازی كردنی ئەوروپا لەكاتێكدا ئەو پێشوازییە لە دەرەوەی پێشبینیی ئێمە بوو، چونكە ئێمە لە پرسی ڕیفراندۆم وامانزانی كە پێمان دەڵێن لێتان تێدەگەین یان با گفتوگۆ بكەین، بەڵام كۆبوونەوەكان زۆر ئیجابی بوون.

ئەندامەی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم دەڵێت، بە سەرۆكی هەرێمی كوردستانیان گوت كە ئەنجامەكە هەر جۆرێك بێت، ڕێز لە بڕیاری گەلی كوردستان دەگرین، جیا لەوەی لە كۆبوونەوەی فراكسیۆنەكان و پەرلەمانتاران و هەرێمەكاندا ئامادەییان دەربڕیوە بۆ هاتنە كوردستان و چاودێریكردنی پرۆسەكە.

نوێنەرەكەی ئەنجوومەنی ڕیفراندۆم دەڵێت، بەم نزیكانە شاندێكی دیكە دەچێتە ئەمریكا، توركیا، عێراق، وڵاتانی عەرەبی و وڵاتانی دیكەی دراوسێ چاوەڕوان دەكەین لەوێش هەمان هەڵوێستیان هەبێت، هەروەها شاندەكە لەگەڵ نوێنەرایەتیی (ئەڵمانیا، فەڕەنسا، پۆڵەندا و ئیتاڵیا) كۆبوونەوەمان ئەنجام دا ئەوانیش پشتیوانیی بەهێزیان بۆ ڕیفراندۆم ڕاگەیاند.

دوای كۆبوونەوە لەگەڵ ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم، ڕۆژی دووشەم 10ی تەمووز، مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە یاوەریی شاندێك كە پێكهاتبوو لە ئەندامانی ئەنجوومەنەكە، بەرەو برۆكسل پایتەختی یەكێتیی ئەوروپا بەڕێ كەوتن كە لەسەر داوای پەرلەمانی ئەروپا بوو. وێڕای ژمارەیەك دیدار لەگەڵ حكوومەتی بەلجیكا، بارزانی گوتارێكی لە بارەگەی یەكێتییەكە خوێندەوە و تێیدا بە دابەشكردنی مێژووی عێراق بۆ حوكمڕانیی سوننە پێش ڕووخانی بەعس و شیعە دوای 2013 ڕوون كردەوە كە لە هیچ دەسەڵاتێكیدا، مافەكانی كورد نەدراون و هەمیشە ڕێككەوتنەكانیان پێشێل كردووە، مانەوەی كوردیش لەگەڵ بەغدا، پێوەست بووە بە جێبەجێكردنی دەستوور، بەم پێشێلكارییانە، كورد مافی خۆیەتی بڕیاری چارەنووسی خۆی بدات و دیاریكردنی ڕۆژی 25ی ئەیلوول/سێپتەمبەر بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، بە هیچ پاشەكشەی لێ ناكرێ. لە پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا، ئاڵای كوردستان بە تەنیا بەبێ ئاڵای عێراق، لە تەنیش ئاڵای یەكێتییەكەوە دانرابوو.



وشە - رامیار جەواد