ئوسترالیا کۆمپانیا ئەلیکترۆنییەکان ناچار دەکات نامە نهێنییەکان ئاشکرا بکەن

ئوستراڵیا، پڕۆژە قانونێك پێشنیاز دەكات بۆ ناچاركردنی كۆمپانیا زەبەلاحەكانی تەكنەلۆجیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی وەك فەیسبووك و كۆمپانیای ئەپڵ، بۆ ئەوەی نامە نهێنییەکانی داعش بۆ ئاژانیسەكانی تەناهییەکانی ئەو وڵاتە ئاشکرا بکەن.

ئەو هەوڵەی ئۆستڕاڵیا، هاوكاتە لەگەڵ یەكەمین شەپۆڵی نێودەوڵەتی بۆ دەركردنی چەندان قانون بۆ ناچاركردنی كۆمپانیاكانی تەكنۆلۆجیای جیهانی بە مەبەستی ئاشكراكردنی نامە نێهنییەكان وەك هەوڵێك بۆ رێگریكردنی لە هێرشە تیرۆریستییەكان.

ئۆستراڵیا هاوپەیمانێكی بەهێزی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و لە ساڵی 2014ەوە لە دۆخێكی تەناهی توند دایە، لەماوەی رابردووشدا رایانگەیاند كە چەند هەوڵێكی تیرۆریستییان پوچەڵ كردۆتەوە.

مالكوم ترنبول سەرۆك وەزیرانی ئۆستراڵیا رایگەیاند، وڵاتەكەی چەند هەوڵێكی تیرۆریستی لە وڵاتەكەیدا پوچەڵ كردۆتەوە.

ترنبول لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دوێنێ هەینی 14ی تەمموز لە شاری سیدنی رای گەیاند، پێویستمان بە دڵنیایی هەیە بۆ ئەوەی چیتر لەمەولا ئینتەرنێت نەبێتە ژوورێكی تاریك بۆ توندڕۆكان كە كار و چالاكییە دڕاندانەكانیانی تیایدا بشارنەوە".

پڕۆژە پێشنیازكراوەكەی ئۆسترالیا وادەكات كۆمپانیاكانی تەكنۆلۆجیا هاوكاری ئاژانسەكانی جێبەجێكردنی قانون بکەن لە تانەدان بۆ خوێندنەوەی ئەو نامانەی لە لایەن گومانلێكراوان رەوانە دەكرێن.

پڕۆژە پێشنیاركراوەكە لەمانگی داهاتوو دەخرێتە بەردەم پەرلەمانی ئەو وڵاتە، ئەگەری ئەوەشی لێدەكرێت حكومەتی ئوستڕالیا رووبەڕووی كۆمپانیا گەورەكانی تەكنۆلۆجیای جیهانی بكاتەوە.

داواكارییەكەی ئۆسترالیا لە كاتێكدایە لەماوەی رابردوودا كۆمپانیای ئەپڵ وەها پێشنیارێكی رەتكردەوە، هاوكات تائێستاش كۆمپانیای فەیسبووك وەڵامی نەداوەتەوە.

وشە/ فەرمان سادق

سەرچاوە/ رۆیتەرز




وشە - هیدایه‌ت جان


PM:02:56:15/07/2017




ئه‌م بابه‌ته 682 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌