مانچستەر سیتی لە هێنانی یاریزانانی نوێ بەردەوامە

:: AM:11:27:16/07/2017 ‌

یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی رایگەیاند كە توانیویانە بەفەرمی گرێبەست لەگەڵ یاریزانی لاوی هێڵی ناوەڕاست دۆگلاس لویز لە یانەی ڤاسكۆ دی گامای بەڕازیلی ئیمزا بكەن.

ماڵپەڕی یانەی مانچستەر سیتی ئاشكرای كرد، دوای ئەوەی پشكنینە پزیشكییەكانیان بەسەركەوتوویی لەگەڵ ئەو یاریزانە تەمەن 20 ساڵییە تەواو كرد، دوێنێ شەموو ئیمزایان لەسەر گرێبەستەكەی نێوانیان كرد.

لای خۆیەوە تكسیكی بیگەرشتاین بەڕێوبەری وەرزشی یانەی مانچستەر سیتی رایگەیاند: دڵخۆشین توانیومانە گرێبەست لەگەڵ دۆگلاس ئیمزا بكەین، چونكە یاریزانێكی زۆر باشە و داهاتوویەكی گەشیش چاوەڕێی دەكات.

پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی لەچەند رۆژی داهاتوودا دیاری دەكات بۆ وەرزی داهاتوو دۆگلاس لە ریزی تیپی یەكەم یانیش تیپی دووەمی یانەكەی یاریی بكات.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م