جۆ هاڕت وەرزی داهاتوو لەم یانەیە یاریی دەكات

:: PM:12:36:16/07/2017 ‌

جۆ هاڕتی گۆڵپاڕێزی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی نزیك بووەتەوە لە دیاریكردنی یانە نوێیەكەی ئەویش یانەی وێست هام یونایتدی ئینگلیزییە.

چوونی جۆ هاڕت بۆ یانەی وێست هام بەشێوەی خواستنە بۆ ماوەی یەك وەرز لەگەڵ ئەگەری گرێبەستكردنی یەكجاری لە وەرزی داهاتوودا بە 10 ملیۆن پاوەن.

جۆ هاڕت وەرزی رابردوو بەشێوەی خواستن لە خولی ئیتاڵیا لە ریزی یانەی تۆرینۆ یاریی كرد دوای ئەوەی بەفەرمانی پیپ گواردیۆلای راهێنەری ئیسپانی لە ریزی یانەی مانچستەر سیتی دەركرا.

بەم دواییە دەنگۆی ئەوە هەبوو كە یانەكانی رۆمای ئیتاڵی و نیوكاسلی ئینگلیزی داوای گرێبەستكردنیان لەگەڵ هاڕت كردبوو، بەڵام هەردوو یانەكە بەفەرمی هیچ دەستەوارەیەكیان پێشكەش نەكردبوو.





وشە - ئامانج ئه‌كره‌م