هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد "هه‌ڵوێست محه‌مه‌د" له داهاتوویه‌كی نزیكدا كلیپێكی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه به شێوه‌ی دوێت له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندێكی تر كه نه‌یویستووه ناوی بڵاو بكاته‌وه.
هه‌ڵوێست له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ئاشكرای كرد، كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا گۆرانییه‌ك به شێوه‌ی دوێت بڵاو ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ناوی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی ئاشكرا نه‌كردووه كه گۆرانییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌ڵێت، ده‌یه‌وێت ببێته سوپرایز بۆ هه‌وادار و گوێگرانی.
هه‌ڵوێست محه‌مه‌د له دایكبووی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه، بۆیه‌كه‌مجار له ساڵی 2002 ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه و خاوه‌نی ئه‌لبوومێكه.