گۆرانیبێژی لاوی كوردی شاری سلێمانی "حه‌مید عوسمان" نوێترین كلیپی به ناوی (ته‌زیوو) بڵاو كرده‌وه.
حه‌مید عوسمان له واڵی تایبه‌تی خۆی ڤیدیۆكه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه هۆنراوه‌كه‌ی (ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د) نووسیویه‌تی و له ئاوازی (ئه‌فشین شوكری)ه و (هه‌ردی سه‌لامی)ش ده‌رهێنه‌ری كلیپه‌كه‌یه.
حه‌مید عوسمان یه‌كێكه له گۆرانیبێژه دیاره‌كانی كوردستان و ماوه‌یه‌كی زۆره سه‌رقاڵی كاری هونه‌رییه، هاوكات به هه‌ردوو شێوازی كلتووری و ستایلی نوێ گۆرانی ده‌ڵێت.