گۆشتی ئەسپ لە ئەوروپا بڵاو دەبێتەوە

:: AM:09:12:17/07/2017 ‌

پۆلیسی ئەوروپا 66 كەسی بە تۆمەتی بازرگانی بە گۆشتی ئەسپ لە شوێنە جیاجیاكانی ئەوروپا گرت، دەستیش بەسەر تەواوی موڵك و ماڵەكانیان گیرا، بەهۆی ئەوەی گۆشتی ئەسپ نەشیاوە بۆ خواردن، ئەوان لە وڵاتانی ئەوروپا بازرگانییان پێوە كردووە و ئەو جۆرە گۆشتەیان بڵاو كردووەتەوە.

چەند پشكنینێكی پزیشكی لە وڵاتی ئێرلەندا كە لە ساڵی 2013 بۆ هەندێ جۆری گۆشت كە بەناوی گۆشتی مانگا خراونەتە ماركێتەكانەوە، ئەوەی دەرخست كە ئەو جۆرە گۆشتانە گۆشتی ئەسپن و 100% ئەمە یەكلا بووەوە.

دوای ئەو پشكنینەی كە لە ئێرلەندا ئەنجام درا، پۆلیسی ئیسپانیاش دەستی بە لێكۆڵینەوە كرد و بۆی دەركەوت كە گرووپێك بازرگان ئەسپی ئیسپانی و پرتوگالی بە تەمەن سەر دەبڕن و وەك گۆشتی مانگا لە بازاڕەكان دەیفرۆشنەوە، ئەوان بەڵگەنامەیشیان بۆ گۆشتی ئەسپەكان بە گۆشتی مانگا دەركردووە و بۆ وڵاتی بەلجیكا ڕەوانەیان كردووە، بەگوێرەی بەڵگەنامەكانیش ئیسپانیا گەورەترین كاری سەربڕین و بڵاوكردنەوەی گۆشتی ئەسپی لێ ئەنجام دراوە.

پۆلیسی ئەوروپا "یۆرۆپول" ئاشكرای كرد، توانیویانە 66 كەس لە وڵاتی ئیسپانیا بگرن، یەكێك لە گیراوەكان پێشبینی دەكرێ سەرۆكی ئەو باندە بێ و هەڵگری ڕەگەزنامەی هۆڵەندایە و پێشتر لە بەلجیكا نیشتەجێ بووە.

بەگوێرەی بەدواداچوونە پزیشكییەكانیش، كەمتر 5%ی تەواوی بەرهەمە گۆشتییەكان كە لە ئەوروپا بڵاو بوونەتەوە، گۆشتی ئەسپن و لەگەڵ گۆشتی مانگا تێكەڵ كراون.

سەرچاوە/سكای نیوز.



وشە - باز ئه‌حمه‌د