نولیتۆ سیتی جێهێشت و گەڕایەوە ئیسپانیا
یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی ئاشكرای كرد كە هێرشبەرەكەیان نولیتۆ ریزی تیپەكەیانی جێهێشتووە و پەیوەندی بە یانەی سڤیلییەی ئیسپانییەوە كردووە.
نولیتۆ /30 ساڵ/ وەرزی رابردوو لە یانەی سێلتا فیگۆی ئیسپانییەوە پەیوەندی بە یانەی مانچستەر سیتی كردبوو، بەڵام لە ماوەی وەرزێكدا نەیتوانیبوو ئاستێكی شایستە پێشكەش بكات و لەبەشی زۆری یارییەكانی لە پێكهاتەی سەرەكی دوور خرابووەوە.
نولیتۆ دوێنێ یەكشەم پشكنینە پزیشكییەكانی لە یانەی سڤیلییە بەسەركەوتوویی ئەنجام دا و بەفەرمی ئیمزای لەسەر گرێبەستكردن لەگەڵ ئەو یانەیەدا كرد.
نولیتۆ لە وەرزی رابردووی خولی نایابی ئینگلیزیدا (2016-2017) بەشداریی تەنیا لە 9 یاریی یانەی مانچستەر سیتی كردبوو و دواین یاریشی لەگەڵ یانەكەیدا بەرامبەر یانەی هال سیتی بوو.
جێی باسە یانەی سڤیلییە لە گرێبەستكردن لەگەڵ یاریزانێكی تریشی یانەی مانچستەر سیتی نزیك بووەتەوە ئەویش خیسۆس ناڤاسی ئەستێرەی پێشووی یانەكەیانە.
وشە -
ئامانج ئهكرهم