له ناو جامخانه‌كانى هۆڵى ژماره (1)ى مۆزه‌خانه‌ى شارستانیى هه‌ولێر، دوو په‌یكه‌رى مراوى دانراون كه شوێنه‌وارناسان پێیان وایه وه‌ك "یه‌كه‌ى كێش و پێوانه" به‌كار هاتوون.
به‌پێی ئه‌و به‌دواداچوونه‌ی "وشه" بۆ شوێنه‌واره‌كانی كوردستان و ئه‌و كه‌ره‌ستانه ده‌یكات كه له چاخه‌كانی سه‌ره‌تادا مرۆڤ به‌كاری هێناون، ده‌ركه‌وت له مۆزه‌خانه‌ی هه‌ولێر دوو په‌یكه‌رى مراوى دانراون كه وه‌ك "یه‌كه‌ى كێش و پێوانه" واته ته‌رازوو به‌كار هێنراون.
ئه‌م دوو په‌یكه‌ره یه‌كێكیان كۆپییه‌كى گه‌چییه كه له پارچه‌ى ئه‌سلى دروست كراوه و به ره‌نگى ره‌ش رووپۆش كراوه و به خه‌تى بزماری له‌سه‌رى نووسراوه. له نووسینه‌كه باس له كێشى مراوییه‌كه و سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتدارى پاشا "شولگى مه‌لیك ئوور" ده‌كات كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ( 2030 پ.ز) له باشوورى عێراق.
كێشى ئه‌و مراوییه پێنج مه‌ن كه ده‌كاته دوو كیلۆ و 500 گرامه.
په‌یكه‌رى دووه‌م، یه‌كه‌ى كێش و پێوانه‌یه كه به‌شێوازى مراوییه‌كى گه‌وره له به‌ردى دیورایتى ره‌ش دروست كراوه و كێشى 50 مه‌ن كه ده‌كاته 25 كیلۆ.
یه‌كه‌ى مه‌ن له كۆنه‌وه وه‌ك یه‌كه‌ى كێش یاخۆ ته‌رازوو به‌كار هاتووه كه هه‌ر مه‌نێك ده‌كاته نیو كیلۆگرام.
له سه‌رده‌مانى كۆندا بۆیه گیاندارى مراویان هه‌ڵبژاردووه بۆ یه‌كه‌ى كێش، چونكه پێیان وابووه مراوى له كاتى چوونه ناو ئاو و مه‌له‌وانیدا، ده‌توانێت هاوسه‌نگى خۆى له‌سه‌ر ئاو رابگرێت، بۆیه ده‌كرێ ببێت به نموونه‌یه‌كى باش بۆ دیاریكردنى كێش و پێوانه. ئه‌مه به گوته‌ی شوێنه‌وارناسان.
.
هەولێر/ سارا سەردار