جۆرج رۆمێرۆ ده‌رهێنه‌ری یه‌كه‌مین فیلمی زۆمبی له دنیادا، دوێنێ یه‌كشه‌م 16ی ته‌مووزی 2017 كۆچی دوایی كرد.
جۆرج رۆمێرۆ ده‌رهێنه‌ر و نووسه‌ری به توانای هۆڵیوود به هۆی تووشبوونی به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كانی، له ته‌مه‌نی 77 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد و هۆڵیوود و سینه‌ماكارانی تووشی ماته‌مینی كرد.
سه‌ره‌تای كاره‌كانی بواری سینه‌مایی جۆرج ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1968 كه یه‌كه‌مین فیلمی زۆمبی به ناوی ''the night of the living dead'' به‌رهه‌م هێنا. باس له گه‌ڕانه‌وه‌ی مردووه‌كان ده‌كات بۆ دووباره ژیانه‌وه و تاكه خۆراك كه پێی بژین، خواردنی گۆشتی جه‌سته‌ی مرۆڤه زیندووه‌كانه، ئه‌م فیلمه پێنج به‌شی له‌خۆ گرتووه كه به‌ناوبانگترینیان ''done of the dead'' ی ساڵی 1978 بوو كه به پڕفرۆش‌ترین فیلمی ئه‌و ساڵه هه‌ڵبژێردرا.
لایه‌نێكی تری ئه‌م زنجیره فیلمه باس له دۆخی زۆمبییه‌كان ده‌كات، واته ئه‌و مردووانه‌ی دووباره ده‌ستیان كردووه‌ته‌وه به ژیان، له كاتی گه‌مارۆدرانیان له‌لایه‌ن زیندووه‌كانه‌وه، ناچار ده‌بن له‌ناو خۆیان هێرش بكه‌نه سه‌ر یه‌كتر و یه‌كتری بخۆن.
له دیمانه‌یه‌كیدا بۆ نیویۆرك تایمز گوتی، زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م فیلمه‌یان بینیوه، بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌مه ''سێبه‌ری فیلمی زیندووه''.
ماڵپه‌ڕی IMDB تایبه‌ت به هه‌واڵ و زانییارییه‌كانی فیلم تێیدا هاتووه كه تێچووی فیلمی ''the night of the living dead'' گه‌یشتووه‌ته 30 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، فیلمی ''done of the dead'' تێچووه‌كه‌ی 55 ملیۆن دۆلار بووه.