هونەرمەندی لاوى ڕۆژههڵاتى كوردستان "ئاریاس جاڤان" نوێترین کلیپی بە ناوی (ئێوارە) له واڵى تایبهتى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتى فهیسبووك بڵاو کردەوە.
ئاریاس لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوێترین کلیپی بڵاوکردەوە كه ئەمە سێیەم کلیپە تا ئێستا لە ساڵی 2017 بڵاویکردۆتەوە.
شایەنی باسە، ئاریاس خەڵکی شاری مەهاباتە ، و چەند ساڵێکە دەستی بە کاری هونەری کردووە، خاوەنی چەند بەرهەمێکی هونەریە و بە بڵاوکردنەوەی گۆرانی "چارەنوس" توانی هەوادارێکی زۆر کۆبکاتەوە.