ئه‌فسوون ئه‌تاهان ئه‌و خانمه ئه‌كته‌ره ناسراوه‌ی له دراما توركییه‌كاندا ڕۆڵی بینیوه و بینه‌رێكی زۆری بۆ خۆی ڕاكێشاوه، خه‌ڵكی باكوری كوردستانه.
ئه‌كته‌ری لاو ''ceren moray'' له پێنجی حوزه‌یرانی 1985 له شاری دیاربه‌كری باكوری كوردستان له دایك بووه، خۆی چه‌ند جارێك له دیمانه‌كانیدا ئاماژه‌ی به كوردبوونی خۆی كردووه و شانازی پێوه ده‌كات.
جه‌ره‌ن ناسراو به ئه‌فسوون ئه‌تاهان له درامای ''ئه‌و ژیانه هی منه'' ناوبانگێكی زۆری له كوردستان په‌یدا كردووه و هه‌وادارێكی زۆری بۆ خۆی ڕاكێشاوه.
''ئه‌و ژیانه هی منه'' درامایه‌كی توركییه له ساڵی 2015 به‌رهه‌م هێنراوه و په‌خشكردنی له كه‌ناڵه كوردییه‌كان تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامه. ئه‌فسوون له‌م درامایه‌دا ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌بینێت كه سته‌م له خوشكه هه‌ڵگیراوه‌كه‌ی ده‌كات و ته‌واوی ژیان و ماڵ و سامانه‌كه‌ی به ناوی خۆی ده‌كات، ئه‌مه‌ش ئاسایییه وا له بینه‌ری ئه‌م درامایه بكات ڕقیان له‌م ئه‌كته‌ره بێت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ئه‌فسوون به قسه خۆش و گاڵته و به‌زمه‌كانی جێی خۆی له دڵی بینه‌ر و هه‌وادارانیدا كردووه‌ته‌وه.
ئه‌فسوون به‌شداری له چه‌ندان دراما و فیلم و شانۆدا كردووه، ''El Degmemis Ask'' نوێترین به‌رهه‌میه‌تی كه فیلمێكی كۆمیدی و ڕۆمانسیی 95 خوله‌كییه، ئه‌فسوون ڕۆڵی سه‌ره‌كی تێدا ده‌بینێت و له ده‌رهێنانی ''ئوموت كیرجا'' یه و به به‌شداری چه‌ند ئه‌كته‌ریكی به‌ناوبانگی تورك، له‌وانه‌ش ''جیم كیلیچ'' ناسراو به ئیسماعیل له درامای "ئه‌و ژیانه هی منه"، ئه‌م فیلمه له ئه‌ڵمانیا كاری مۆنتاجی بۆ كراوه و له هه‌شتی ئه‌یلوولی 2016 له سینه‌ماكان ده‌ستی به په‌خشكردن كردووه.