جیاوازی هاوڕێیەتی و خۆشەویستی چییە؟

:: PM:10:19:22/07/2017 ‌
خۆشەویستی و هاوڕێتی دوو جۆری پێوەندی ئەرێنی مرۆڤەكانن كە زۆر پێویستن بۆ بەردەوامبوونی ژیان و دابینكردنی ژیانێكی كۆمەڵایەتی خوازراو لای مرۆڤەكانەوە، زانایانی كۆمەڵناسی باسی ئەوە دەكەن كە جیاكردنەوەی ئەو دوو حاڵەتە تارادەیەك ئاڵۆزە و ئەوان تێكهەڵكێشن، بەڵام چۆن لێكیان بكەینەوە؟.

بە گشتی هاوڕێیەتی بەشێكی خۆشەویستییە، هاوكات خۆشەویستی بریتییە لە كۆمەڵێك هەست كە چەند مانایەكی هەیە لەوانە لەخۆگرتن و بەزەیی و بیركردن كە بە پێی بەهێزی پێوەندیی خۆشەویستی قووڵتر دەبێتەوە، بەڵام شارەزایانی كۆمەڵناسی جیاكەرەوەیەك بۆ ئەو دوو حاڵەتە دادەنێن.

بەپێچەوانەی هاوڕێیەتی، خۆشەویستی وا وەسف دەكرێت كە بریتییە لە سۆزدارییەك لە نێوان دووكەسدا دروست دەبێت و ناتوانرێت كۆنتڕۆڵ بكرێت، بۆیە ئەوان ناچار دەبن بۆ قوربانیدان لەپێناو ئەو كەسەی خۆشیان دەوێت، واتە بەبێ بەرامبەر، هەروەها پاڵنەری دەروونی بۆ ئیرەیی و ترس بۆ لەدەستدانی زیاتر دەبێت. 

خۆشەویستی هەستێكە كە دوو كەس بەبێ ئامانج و بەرژەوەندی هاوبەش لەسەر ئاستێكی نزیك یان دوور كۆ دەكاتەوە، بۆیە ئەو كەسە ئامادە دەبێت بۆ قوربانیدانێك بەبێ ئەوەی داوای لێ كرابێت، هەرچی لە پێوەندی هاوڕێییە لە سایەی بنەمای گشتی كۆیان دەكاتەوە لەسەر هاوگرنگیدان و ئالوگۆڕی بەرژەوەندی راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ، بۆیە ئەوان وا هەڵ دەكەن بەبێ بوونی كەسی براوە یان دۆڕاو، بەپێچەوانەی خۆشەویستی.   

لە خۆشەویستیدا هەستی ئێرەیی دروست دەبێت لەبەر چەند هۆكارێكەوە لەوانە ترس بۆ لەدەستدانی بەرامبەر كە ئەوەیان لە هاوڕێتیدا بوونی نییە، ئیرەیی جۆری جیاوازی هەیە لەوانە ئەرێنی و نەرێنی.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل