لۆزان بالیسانى كچه كوردێكى خه‌ڵكى شاره‌دێى بالیسانى سه‌ربه پارێزگاى هه‌ولێره و له نه‌رویج ده‌ژى. ئه‌و ته‌مه‌نى 25 ساڵه و ئێسته كاندیدى پارتى كرێكارانى نه‌رویجه بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان و شاره‌وانییه‌كانى وڵاته‌كه. له دیدارێكى "وشه"دا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه حكوومه‌تى نه‌رویج چاوه‌ڕوانى ئه‌نجامى ریفراندۆم ده‌كات و پاشان هه‌ڵوێست و پشتیوانى ده‌بێت.
كاندیدى پارتى كرێكارانى نه‌رویجن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، كار له‌سه‌ر چى ده‌كه‌ن؟
پارتى كرێكارانى نه‌رویج كار له‌سه‌ر یه‌كسانى و دابینكردنى زۆرترین هه‌لى كار بۆ هاووڵاتییانى نه‌رویج ده‌كات، هه‌روه‌ها نه‌هێشتنى جیاوازى چینایه‌تى یه‌كێكه له ئامانجه له پێشینه‌كانمان.
تێڕوانینى پارتى كرێكاران بۆ پرسى كورد چۆنه؟
كێشه‌ى سه‌ره‌كیى كرێكارانى نه‌رویج ئه‌وه‌یه وا ده‌زانن كورد ته‌نیا له‌و به‌شه‌ى عێراق هه‌یه، هێشته نازانن كورد خاكه‌كه‌ى به‌سه‌ر چوار وڵات‌دا دابه‌ش كراوه و ده‌بێت مافه‌كانى وه‌ربگرێته‌وه. زۆرجار وا ده‌زانن كورد كێشه‌ى ئاینى هه‌یه، ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌و راستییه‌یان بۆ روون بكه‌ینه‌وه كه كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كى ره‌سه‌نى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته، داواى مافه نه‌ته‌وه‌یییه‌كانى خۆى ده‌كات و هیچیتر. راستیت ده‌وێ نه‌رویجییه‌كان به پێچه‌وانه‌ى سوید دره‌نگتر بڕیار ده‌ده‌ن، نه‌رویجییه‌كان تا هه‌موو لایه‌نه‌كانى بابه‌ته‌كه‌یان بۆ روون نه‌بێت، بڕیار ناده‌ن.
ئه‌ى له‌باره‌ى تێڕوانینى حكوومه‌تى نه‌رویج به‌رامبه‌ر به پرسى كورد؟
له نه‌رویج هه‌ست به هه‌ڵوێستێكى دیاریكراو ناكرێت. له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌یدا پێوه‌ندییه كۆن و مێژوویییه‌كان رۆڵ ده‌بینێت، بۆیه پێویسته هه‌رێمى كوردستان پێوه‌ندى دروست بكات له ڕێى سیاسى یان دۆستانه یان بازرگانى بێت، له ئه‌گه‌رى وه‌رگرتنى ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن كرێكارانه‌وه ده‌توانرێت ئه‌و پێوه‌ندییه دروست بكات، نه‌رویج وڵاتێكى خاوه‌ن نه‌وت و كۆمپانیاى نه‌وتى گه‌وره‌یه و ده‌توانن سوودى زۆر به كوردستان بگه‌یه‌نن.
تێڕوانینى ڕاستڕه‌وه‌كان بۆ پرسى كورد چییه؟
ڕاستڕه‌وه‌كان زۆر توندن له بڕیاردان و جیاكارى نه‌ژادیشیان پێوه دیاره، بۆیه نابێت ئێمه پرسێكى وا بخه‌ینه سه‌ر بڕیارێكى ڕاستڕه‌وه‌كان كه نازانین چۆن بڕیار ده‌ده‌ن، زۆرجار به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان ڕۆڵ ده‌بینێت وه‌ك به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى و ئابوورى.
چۆن بوو پارتى كرێكاران تۆیان كاندید كرد؟
پارتى لاوانى كرێكاران خۆیان منیان كاندید كرد و یه‌كێكم له ژماره سه‌ره‌تایییه‌كانى حزبه‌كه كه به ده‌نگى زۆرینه ده‌رچوونمان یه‌كلا بووه‌ته‌وه، كرێكاران دواى هه‌شت ساڵ خه‌باتكردن له‌گه‌ڵیان ئینجا بڕیارى كاندیدكردنى منیان دا.
بنه‌ماى دیاریكردنى كاندید له زۆرى حزبه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه نه‌رویجى بێت، تۆ چۆن كاندید كرایت؟
كاندیدكردنى من بۆ كۆكردنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌نگانه‌یه كه به ڕه‌گه‌ز نه‌رویجى نین و له وڵاتانى هاوپه‌یمانى وه‌ك سوید و دانیمارك و وڵاتانى تر هاتوونه‌ته نه‌رویج، ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ى یاسا ڕێگه پێدراوه. دواى مانه‌وه‌ت به 10 ساڵ له‌م وڵاته‌دا ده‌توانى له‌سه‌ر حزبێك خۆت كاندید بكه‌ى.
حكوومه‌تى نه‌رویج چۆن له پرسى ریفراندۆم له كوردستان ده‌ڕوانێت؟
حكوومه‌تى نه‌رویج به‌په‌له بڕیار نادات و له شته‌كان ورد ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ى من تێى گه‌یشتووم نه‌رویجییه‌كان چاوه‌ڕوانى ئه‌نجام ده‌كه‌ن و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌نجام ده‌كه‌ن و پێدانى مافى كه‌م نه‌ته‌وه‌یییه‌كانیش زۆرترین گفتوگۆى نه‌رویجییه‌كان ده‌بێت دواى ڕیفراندۆمى كوردستان. نه‌رویج هاتنه وه‌ڵامى دره‌نگه، به‌ڵام كاتێك كه‌مه نه‌ته‌وه‌كان مافیان پێشێل بكرێت، حكوومه‌ت دێته وه‌ڵام و به‌خێرایی بڕیار ده‌دات. ئێسته له پرسى ریفراندۆمدا مه‌سیحییه‌كان ده‌توانن ڕۆڵى باش و كاریگه‌ریان هه‌بێت له‌سه‌ر حكوومه‌تى نه‌رویج ئه‌گه‌ر كارى له‌سه‌ر بكه‌ن.