فەیسبووك مۆبایل بەرهەم دێنێت

:: AM:10:30:24/07/2017 ‌

سەرچاوەكان لە كۆمپانیای فەیسبووكەوە ئاشكرایان كرد، كۆمپانیاكە ئێستە تاوتوێی بەرهەمهێنانی یەكەم مۆبایلی زیرەك دەكات كە بەجۆرێك دەیخاتە بازاڕەكانەوە، پارچەكانی توانای گۆڕانكارییان هەیە.

سەرچاوەكان دووپاتیان لەوە كردووەتەوە، كۆمپانیای فەیسبووك بیرۆكەی داهێنانێكی پێشكەش كردووە كە بە یەكەی كارۆمیكانیكی دروست كراوە، بڵندگۆ و مایكرۆفۆن و جی پی ئێسی پێوە پێوەست كراوە و دەتوانرێ وەك مۆبایلێكیش بەكار بهێنرێت.

ئاماژە بەوەش دەكەن، پارچەكانی ئەو ئامێرە دەتوانرێ هەڵبوەشێنرێنەوە و جێگۆڕكێیان پێ بكرێ و بە ئاسایی بگۆڕدرێت، كاتێك پێویستی و ناچاری وای خواست.

پێشتر كۆمپانیای گووگڵیش بیرۆكەیەكی هاوشێوەی خستە ڕوو بەناوی پڕۆژەی Ara، بەڵام ساڵی ڕابردوو كۆمپانیاكە بەشێوەیەكی لەناكاو وەستانی لەكاركردن لەو پڕۆژەیە ڕاگەیاند بەبێ ئەوەی هۆكارەكەی ڕابگەیەنێت، بۆیە زۆرێك لە تیمی كاركردن لەو پڕۆژەیە گووگڵیان بەجێ هێشت و دەستیان بە كاركردن كرد لە كۆمپانیای فەیسبووك و ناوی خۆیان نا تیمی "Building 8" بۆ دروستكردن و بەرهەمهێنانی مۆبایلێكی ناوازە و خەیاڵی بۆ كۆمپانیای فەیسبووك.

تا ئێستە بە تەواوی یەكلا نەبووەتەوە كە ئەو ئامێرە نوێیەی فەیسبووك بەرهەمی دەهێنێت بۆ خستنەبازاڕییەتی وەك مۆبایلێك یان ئامێرێكی تر، بەڵام بە تەواوی سەرچاوەكان هێما بۆ ئەوە دەكەن، ئێستە كۆمپانیای گووگڵ كار لەسەر دروستكردنی كامێرای زۆر بەهێز و پێشكەوتوو و كوالێتی بەرز و تەكنەلۆجیای زیرەكی دەستكرد دەكات بۆ ئەو ئامێرە نوێیەی كە دایهێناوە.

سەرچاوە/RT.





وشە - باز ئه‌حمه‌د