ئیمانویل ماكرۆن له كۆشكی ئیلیسا پالاس پێشوازی له ریهانا ده‌كات، دواتریش ریهانا بۆچوونی له‌سه‌ر دیداره‌كه نووسی. پرسیاری ئه‌و گۆرانیبێژه پابه‌ندبوونێتی له به‌رده‌م سه‌رۆك بۆ رۆڵی باڵوێزی رێكخراوی خێرخوازی.
ماكرۆن سه‌رۆكی فڕه‌نسا له‌گه‌ڵ ریهانای گۆرانیبێژ گفتوگۆ ده‌كه‌ن بۆ پێدانی هاوكاری بۆ په‌روه‌رده‌ی نێوده‌وڵه‌تی. دواتر ریهانا بۆچوونی و نزیكبوونه‌وه‌ی خۆی له‌سه‌ر تویت دانا.
ئه‌و چاوپێكه‌وتنه له هه‌ردوو شوێنی به‌ناوباگ ده‌بێت له ئیلیسا پاڵاس و شوێنی نیشته‌جێی فه‌رمی سه‌رۆك. پرسیار له سه‌رۆك ده‌كرێت بۆ ئه‌نجامدانی ده‌رفه‌تی پێدانی یارمه‌تی بۆ منداڵانی وڵاتانی هه‌ژار له‌و مانگه‌دا، ریهانا له‌سه‌ر تویته‌كه‌ی خۆی كه 75.4 ملیۆن پێڕه‌وی هه‌یه، ناونیشانی نوێی راسته‌وخۆی سه‌رۆك ده‌نووسێت "Bonjour @Emmanuel Macron, بۆ ئه‌نجامدانی (یارمه‌تی په‌روه‌رده‌یی) رۆڵی ریهانا له‌و باڵوێزه بۆ ئه‌و هاوكارییه جیهانییه بۆ په‌روه‌رده.
به هه‌مان شێوه گۆرانیبێژ ڕۆد بۆی له تویته‌كه‌ی خۆی هه‌مان بۆچوونی نووسی بۆ چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی تری دنیا، له ناویاندا سه‌رۆكی ئه‌رجه‌نتین ماوریسیو ماكری و سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا جه‌ستن ترودو.
پارساڵ به هه‌مان شێوه ریهانای گۆرانیبێژ تویتێكی بۆ سه‌رۆكی پێشووی فڕه‌نسا نووسی، ئه‌ویش به‌و شێوه‌یه وه‌ڵامی دایه‌وه، "ریهانای ئازیز سوپاس بۆ پابه‌ندبوونت. تۆ زانیاریی وردت پێ ده‌گات، له راستیدا په‌روه‌رده له یه‌كه‌م ئه‌وله‌وییه‌تدا ده‌بێت .
ورده‌كاری كۆبوونه‌وه‌كه له به‌رنامه‌ی هه‌فتانه‌ی سه‌رۆك ئاشكرا كرا.
كاتێك كه ریهانا بوو به باڵوێزی ریكخراوی خێرخوازی، ده‌ڵێت من هه‌ستم زۆر به هێزه كه هه‌موو منداڵان له هه‌ر كوێی دنیا ده‌بینم كه ده‌رفه‌تی په‌روه‌رده‌یی باشیان به‌ده‌ست بكه‌وێت، له‌به‌ر ئه‌وه من شانازی ده‌كه‌م به‌و راگه‌یاندنه‌ی ده‌زگه‌ی كلارا لیۆنیل بۆ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی داكۆكیكه‌ر وه‌ك هاوبه‌شی جیهانی بۆ په‌روه‌رده‌ی شارستانیی جیهانی پێكه‌وه كار ده‌كه‌ین، من ده‌زانم ده‌توانین هه‌وڵه‌كانمان به فراوانی بكه‌ین تا بیگه‌یه‌نینه ملیۆنان منداڵانی بۆ ده‌ستكه‌وتنیان له په‌روه‌رده‌ی گه‌وره‌ی جیهانی .
ئه‌و دامه‌زرێنه‌ره ئه‌ستێره‌یه‌ی ده‌زگه‌ی كلارا لیۆنیل ناوی دوایی باپیره و داپیره‌یه‌تی، له ناویدا ماڵه‌كه‌ی خۆی له باربادس.
به‌ڕێز ماكرۆن به‌م دواییانه میوانداری دۆناڵد تره‌مپی كرد له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی جیهانی له ئیلیسا پلاس.
وشه/ وشیار محه‌مه‌دئه‌مین