چیچاریتۆ گەڕایەوە خولی نایابی ئینگلیزی

:: AM:09:36:25/07/2017 ‌

یانەی وێستهام یونایتدی ئینگلیزی بەفەرمی گرێبەستكردنی لەگەڵ هێرشبەری مەكسیكی خافیێر هێرناندیز (چیچاریتۆ)ی لە یانەی بایرلێڤەركوزنی ئەڵمانی راگەیاند.

بەگوێرەی سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان گرێبەستەكەی ئەو هێرشبەرەی پێشووی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لەگەڵ یانەی وێستهام بۆ ماوەی 3 ساڵە بەبەهای 16 ملیۆن پاوەن.

بەمەش ئەو هێرشبەرە تەمەن 29 ساڵییە دواجار گەڕایەوە ریزی یانە ركابەرەكانی خولی نایابی ئینگلیزی دوای ئەوەی پیشتر لە ساڵی 2010 تا 2014 بۆ یانەی مانچستەر یونایتد یاریی كردبوو، دواتریش بۆ ماوەی وەرزێك بەشێوەی خواستن یاریی بۆ یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی كردبوو و لە كۆتایشدا بۆ ماوەی دوو وەرز لە خولی ئەڵمانیا لە ریزی یانەی بایرلێڤەركوزن یاریی كردبوو.

چیچاریتۆ لەبەرامبەر یاریكردن لە ریزی یانەی وێستهام مووچەی هەفتانەی 140 هەزار پاوەن وەردەگرێ و بەمەش دەبێتە خاوەن گرانترین یاریزان لە مێژووی یانەكەدا.

جێی باسە چیچاریتۆ لە 2009وە هێرشبەری هەڵبژاردەی مەكسیكە تا ئێستا بەشداریی لە 96 یاریی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی كردووە و 48 گۆڵیشی تۆمار كردووە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م