ئه‌ستێره‌ی ناوداری جیهانی"كایلی جینر" ماوه‌یه‌كه له به‌شداربووانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به جێگره‌وه‌ی كارداشیان ناوی ده‌به‌ن، ئه‌مه له كاتێكدا دێت ناوبراو خوشكی كارداشیانی ئه‌ستێره‌ی ئه‌مه‌ریكاییه.
ئێسته له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام 96 ملیۆن فۆلۆوه‌رسی هه‌یه، له‌و كاته‌ی كارداشیان 101 ملیۆن فۆلۆوه‌رسی هه‌یه، ئه‌و ڕێژه زۆره‌ی "كایلی"یش هۆكارێكی تره بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و نازناوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ستێریه له ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ 28 كۆمپانیای جیهانی كردووه و كارداشیان ته‌نیا له‌گه‌ڵ 23 كۆمپانیا گرێبه‌ستی هه‌بووه.
وێنه‌كانیشی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام زۆرتریین كۆمێنت و لایكی هه‌یه.
كایلی جینه‌رله ساڵی 1997 له لۆس ئه‌نجولوس له‌دایك بووه، كایلی نمایشكاری جلوبه‌رگ و ئه‌ستێره‌یه‌كی لاوی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌مه‌ریكییه، له ساڵی 2012 ناوبانگی ده‌ركرد، به پێی گۆڤاری "نیۆرك تایم"، ساڵی 2014 وه‌ك یه‌كێك له كاریگه‌رترین كچه‌كانی ساڵ هه‌ڵبژێردراوه.
كیم كارداشیان ساڵی ١٩٨٠ له ئه‌مه‌ریكا له‌دایك بووه و ساڵی ٢٠٠٧ وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی له سه‌رتاسه‌ری جیهان ناسرا و زۆرترین هه‌واداری له سه‌رانسه‌ری جیهاندا هه‌یه، دوو جار هاوسه‌رگیری كردووه، ئێسته له گه‌ڵ "كانێیه وێست"ی هاوسه‌ر ژیان به‌ڕێ ده‌كات، كه هاوكات یه‌كێكه له ملیۆنێره‌كانی ئه‌مه‌ریكا.