دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕای گه‌یاند كه تیم كۆك سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌ڵێنی پێ داوه كه سێ كارگه‌ی گه‌وره له وڵاته‌كه‌دا بكاته‌وه.
له چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ ڕۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" كه دوێنێ سێشه‌م بڵاو بووه‌ته‌وه، تره‌مپ ده‌ڵێ، له‌گه‌ڵ كوك قسه‌م كردووه و به‌ڵێنی پێ داوم سێ كارگه‌ی "زۆر زۆر زۆر گه‌وره" و جوان له داهاتوودا له ناو ئه‌مه‌ریكا بكاته‌وه.
پێشتر له هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، تره‌مپ باسی له‌وه كردبوو، ئه‌گه‌ر ببێته سه‌رۆكی وڵات، ڕێگه له‌به‌رده‌م هه‌ر كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی ده‌گرێ كه كارگه‌كانیان له چین و وڵاتانی تر ده‌كه‌نه‌وه و ناچاریان ده‌كات كاره‌كانیان بهێننه‌وه ناو وڵات، چونكه به چازانجی ئابووریی بۆ وڵات ده‌شكێته‌وه و ڕێژه‌ی بێكاریی كه‌م ده‌كاته‌وه.
هه‌ر له‌و چاوپێكه‌وتنه 45 خوله‌كییه‌دا، تره‌مپ ده‌لًێ، به تیم كوكم گوت، ئه‌گه‌ر ئێوه كارگه‌كانتام نه‌هێننه‌وه وڵات، هه‌رگیز ناتوانم بڵێم له ڕووی ئابوورییه‌وه ئیداره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووم هه‌بووه، ئه‌ویش پێی گوتم كه ده‌یكه‌ن.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كه هه‌مان ئه‌و په‌ستانه‌شی خستووه‌ته سه‌ر كۆمپانیاكانی تری وه‌ك جه‌نه‌ڕاڵ مۆتۆرز و فۆرد و چه‌ندانی تر، سه‌باره‌ت به واده‌ی ده‌ستپێكی ئه‌و كاره، هیچی نه‌گوت.
پێشتر سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئه‌پڵ گوتبووی، دامه‌زراندنی سندوقێكی به بڕی یه‌ك ملیار دۆلار ڕا گه‌یاند بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لی كاری نوێ بۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان فه‌راهه‌م بكات، ته‌نیا له ساڵی پاریش 50 ملیار دۆلاری له ناو ئه‌مه‌ریكادا خه‌رج كردووه و كۆی گشتیی كارمه‌ندانی ئێسته‌ی له‌و وڵاته ده‌گاته 80 هه‌زار كه‌س، تره‌مپ ده‌یه‌وێ بیگه‌یه‌نێته سه‌روو 250 هه‌زار.