ڤیدیۆ... شاری کلیپێکی نوێ بڵاو دەکاتەوە

:: AM:11:57:26/07/2017 ‌

گۆرانیبێژ شاری هێرش گۆرانیەكی نوێ کلیپ دەکات و دەیخاتە بەر دیدی هەوادارانی و وەک خۆی ئاماژەی پێ دەدات، دیمەنەکانی لە تورکیا هەڵگیراوەتەوە و لە ئێران کاری موزیکی بۆ کراوە.

ئەمڕۆ چوارشەم 26ی تەمووز، شاری بەوشەی راگەیاند، یادی تۆ ناوی نوێترین بەرهەمی هونەریمەو تازە دوای تەواوبوونی سەرجەم كارەكانی بڵاومان كردۆتەوە، ئەو گۆرانیە لەتێكستی شاعیری ناسراوی كورد ئەحمەد محەمەدە و لەكاری ئاواز و میوزیكی هونەرمەند ئەفشین شوكرییە و دەرهێنانی كلیپەکەی لەلایەن خەیبەر ڕەفیقەوە کراوە، وێنەی کلیپەکە لە تورکیا گیراوە و لە ئێران کاری موزیکەکەی بۆ ئەنجام دراوە.

ئەو هونەرمەندە گەنجە زیاتر روونی دەکاتەوە، چیرۆكی گۆرانییەکە باس لەخۆشەویستی دەكات و كچێكی ئێرانی دانیشتوی وڵاتی توركیا وەك ئەكتەر بەشدارە لە كلیپەکەدا.

"پێت نەزانیم" ناوی دوا گۆرانی بڵاوكراوەی شارییە كە لە توركیا كاری كلیپی بۆكراوە و ئاوازەكەی وەرگیراوە و لەتێكستی خۆیەتی و كاری میوزیكی ئەفشین شوكری ئەنجامیداوە و لەلایەن دەرهێنەر خەیبەر ڕەفیق كاری كلیپی بۆ كراوە .

بۆ بینینی کلیپە نوێیەکەی شاری، لێرە کلیک بکە

هەولێر/ شاخەوان شێخانی



وشە - هیدایه‌ت جان