گواردیۆلا بەمشێوەیە باس لە ئاستی ئێستای ریال مەدرید دەكات
پێپ گواردیۆلای راهێنەری ئیسپانی و یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لەچاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا باسی لە ئاستی ئێستای یانەی ریال مەدریدی لەسەر دەستی زێنەدین زێدانی راهێنەری فڕەنسی كرد.
گواردیۆلا رایگەیاند: پێشتر كاتێك راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە بووم لەگەڵ یانەی ریال مەدرید لەسەر دەستی جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری پورتوگالی و پیلیگرینی راهێنەری ئیتاڵی یاریم كردبوو.
زیاتر گوتی: لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە لەسەردەمی مۆرینۆ و پیلیگرینی ناسناوی خولی ئیسپانیامان بردەوە، بەڵام پێموایە یانەی ریال مەدرید ئێستا لەسەر دەستی زێدان لە باشترین ئاستدایە لەماوەی چەندان ساڵی رابردوودا.
جێی باسە زێدان ماوەی وەرز و نیوێكە بەفەرمی راهێنەرایەتی تیپی یەكەمی یانەی ریال مەدریدی وەرگرتووە و لەو ماوەیەشدا خولی ئیسپانیا و دوو ناسناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەدەستهێناوە.
وشە -
ئامانج ئهكرهم