كچێكی هیندی ویستوویه‌تی یاریی خۆهه‌ڵواسین به‌سه‌ر دیواردا بكات كه وه‌رزشێكی تایبه‌ت و ناسراوه، له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كه‌وێته خواره‌وه، ڤیدیۆكه‌ی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیی ته‌نیوه.
ئیدیتی سانگی ئه‌و كچه‌یه كه تووشی ڕووداوه‌كه بووه، ته‌مه‌ی ته‌نیا 15 ساڵه، بڕیار بووه له‌سه‌ر یه‌ك به یه‌كی ئه‌و باڵه‌خانانه‌ی بێته خواره‌وه، پێش ئه‌وه‌ی قاچی بخزێ و تووشی ئه‌و ڕووداوه ببێ.
دوای ڕووداوه‌كه به په‌له‌ه ئه‌و چكه ده‌برێته نه‌خۆشخانه، به‌ڵام هیچ سوودێكی نابێت چونكه له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كه‌دا گیانی له‌ده‌ست داوه.
ئه‌م كچه وه‌رزشه‌كه‌ی له باوكییه‌وه بۆ ماوه‌ته‌وه، ئه‌و ئه‌ندامی په‌یمانگه‌ی شاخه‌وانانی وڵاته‌كه‌یه‌تی و ئیدیتی له‌به‌رده‌ست ئه‌و فێر بووه.